کۆڤید-19 مەترسییەکی جدیی تەندروستیە بۆ هەموو کەسێک، بە تایبەت بۆ کەسانی بێدەسەڵاتی وەک کۆچبەر، پەناخواز و پەنابەران. بۆ نەخۆشییەک کە هێشتا چارەسەر و دەرمانی نییە، خۆپارێزی باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی خۆت و کەسانی تریش لە پەتاکە. ئەم لاپەڕەیە ڕێنمایی گشتیی تەندروستی و زانیاریی گرنگت پێ دەدات لەبارەى چۆنیەتی پارێزگاریکردن لە سەلامەتی و تەندروستیت لەکاتی بڵاوبوونەوەى پەتای کۆرۆنای نوێدا.
کۆمەڵە ڤایرۆسەکانی کۆرۆنا (CoV) خێزانێکی گەورەی ڤایرۆسن کە دەبنەهۆی ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی، هەر لە هەڵامەتی ئاسایی تاوەکو نەخۆشی کوشندەى وەک نیشانەکانی هەناسەدانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MERS-CoV) یان نیشانەکانی هەناسەدانی توند و سەخت (SARS-CoV).
نەخۆشی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19) لقێکی ترە و لە ساڵی 2019 دۆزرایەوە کە پێشتر ئاشنا نەبوو بۆ مرۆڤەکان. دۆزینەوەى و کۆنتڕۆڵکردنی کۆڤید-19 سەخت و دژوارە بە تایبەت کە هەندێک توشبوو هیچ نیشانەیەکی تێدا دەرناکەوێت. لە ئێستادا هیچ پێکوتەیەک (ڤاکسین) یان دەرمانێک نییە بۆ ڤایرۆسەکە.
زانایان بە ئەگەرێکی زۆرەوە باوەڕیان وایە ڤایرۆسەکە لە شەمشەمەکوێرەوە سەرچاوەى گرتبێت و دواتر لەڕێگەی ئاژەڵی ترەوە گوازرابێتەوە بۆ مرۆڤ.
هەرچەندە سەرەتا لە چین دەرکەوت، بەڵام لەئێستادا کۆڤید-19 تاڕادەیەک گەیشتووەتە هەموو وڵاتانی جیهان و ملیۆنان توشبوو بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراون.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی وشەى “کۆڤید-19″ی وەک ناوی فەرمی ڤایرۆسەکە دەستنیشان کردووە، پێشتر بە “کۆرۆنای نوێ” ناسرابوو. ناوی “COVID-19” لە یەکەم پیتی وشەکانی “coronavirus” و “virus” و “disease” پێکهاتووە، ژمارە 19ش ئاماژەیە بۆ ساڵی دەرکەوتن و بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە کە 2019یە.
ئەو کەسانەى توشی کۆڤید-19 بوون چەند نیشانەیەکی جۆراوجۆریان لەسەر دەردەکەوێت کە هەندێکیان سوکن و هەندێکیشیان قورس.
ئەو نیشانانە لەوانەیە لە ماوەى نێوان 2 بۆ 14 ڕۆژدا دەرکەوت دوای ئەوەى توشی ڤایرۆسەکە بوون.
نیشانە باوەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید-19:
چەند نیشانەیەکی تر کە کەمتر باون بریتین لە بێهێزی، ڕشانەوە و سکچوون. لە حاڵەتە قورسەکانیشدا، ڤایرۆسەکە دەبێتە هۆی هەوکردنی سییەکان، نەخۆشی نیشانەکانی قورسی تەنگەنەفەسی، لەکارکەوتنی گورجیلە و ئەگەری مردن.
ئەگەر هەر نیشانەیەکی کۆڤید-19ت هەیە پەیوەندی بە بنکەی تەندروستی ناوچەکەتەوە بکە یاخود ماوەى 14 ڕۆژ خۆت داببڕە لە کەسانی تر و خۆت کەرەنتینە بکە.
بە شێوەیەکی گشتیی باوەڕ وایە ڤایرۆسەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە لەڕێگەی هەڵمژین یان بەرکەوتنی پریشکی کۆکە و پژمە یاخو قسەکردن لەگەڵ کەسانی توشبوو. هەروەها دەکرێت ڤایرۆسەکە لەڕێگەی دەستدان لە کەلوپەلی پیسبوو بە ڤایرۆسەکە و دواتر دەستدان لە دەم و لوت و چاو، بەڵام بە زۆری لەڕێگەی هەڵمژینی پریشکی کۆکە و پژمینی کەسی توشبووەوە دەبێت.
ئەگەر لەکاتی بڵاوبوونەوەى پەتاکەدا تۆ کۆچبەریت یاخود پەناخواز، پێویستە ڕێکاری خۆپارێزی بگریتەبەر تاوەکو توشی کۆڤید-19 نەبیت. ئەم ئامۆژگارییانەى خوارەوە دەتوانن هاوکار بن بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە:
تکایە کرتە لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر لەبارەى دەنگۆ و ئەفسانەکان لەبارەى کۆڤید-19ەوە