هاوکاری ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئەگەر لەکاتی بڵاوبوونەوەى پەتای کۆڤید-19 تۆ کۆچبەریت یاخود پەناخواز، ئەم لاپەڕەیە زانیاری تێدایە لەبارەى چۆنیەتی پاراستنی خۆت و سەلامەتیت.

بەشداری بکە لە خزمەتگوزاری ئاگادارکردنەوەى ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە واتسئەپ

خزمەتگوزاریی ئاگادارکردنەوەى تەندروستی سەر بە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی زانیاری گرنگ لەبارەى کۆڤید-19ەوە بڵاودەکاتەوە تاوەکو هاوکاری خەڵک بێت خۆیان بپارێزن لەم کاتەدا کە پەتاکە بڵاوبووەتەوە. خزمەتگوزارییەکە زانیاری لەبارەى نیشانەکانی کۆڤید-19 و هەروەها چۆنیەتی پاراستنی خۆت و کەسانی دەوروبەری تێدایە.
ئەو خزمەتگوزارییە خۆڕاییە و دەتوانیت بەم هەنگاوانەى خوارەوە چالاکی بکەیت:

  • کرتە لەم بەستەرە بکە و لە خانەى نوسینی نامەدا وشەى “hi” بنوسە بۆئەوەى لەگەڵ چاتبوتی ڕێکخراوەکە قسە بکەیت. دوای ئەوە بەکارهێنەران چەندین زانیاری و وردەکاری گرنگیان لەبارەى پەتاکە پێ دەگات کە بریتین لە دواین ئاماری پەتاکە، چۆنیەتی خۆپارێزی و زانیاری لەبارەى دەنگۆکانی پەیوەندیدار بە کۆڤید-19.
  • یاخود دەتوانیت ئەم ژمارەیە، +41 22 501 76 55، زیاد بکەیت لە واتسئەپ و بە ڕاستەوخۆ زانیارییەکانت پێ بگات.

بارودۆخی ئەو کۆچبەرانەى بەناو ئەو وڵاتانەدا تێپەڕ دەبن کە پەتای کۆڤید-19ـیان تێدا بڵاوبووەتەوە

بەهۆی پەتای کۆڤید-19ەوە، زۆرێک لە وڵاتان سنورەکانیان داخستووە تاوەکو کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە بکەن.
ئەوەش زۆر بە خراپی کاریگەری کردووەتە سەر ئەو کۆچبەرانەى دەیانەوێ بەرەو ئەو وڵاتانە کۆچ بکەن یاخود لەسەر سنورەکانیان نیشتەجێ ببن. بۆیە زۆرێک لە کۆچبەران لە وڵاتی تێپەڕبوون یاخود وڵاتی خانەخوێ گیردەخۆن و بەهۆی کەرەنتینەکردن و ڕێکاری توندی داخستنەوە، ناتوانن کەمپ و ناوەندەکانی پێشوازی بەجێبهێڵن و ناچار دەکرێن تێیدا بمێننەوە. هەروەها پەتاکە ئاستەنگی بۆ حکومەت و ڕێکخراوە مرۆییە ناحکومییەکانیش دروستکردووە کە هاوکاری کۆچبەران و پەناخوازان دەکەن.
بە شێوەیەکی گشتی، دەبێت پەناخوازان چاوەڕێی دواکەوتن و ڕێکاری زیادە بکەن لە پرۆسەى داواکاری مافی پەنابەری و هەندێک جاریش لەوانەیە ببێتەهۆی ڕاگرتنی کۆی پرۆسەکە.

دوو هاوڵاتی فەڕەنسی بە تاوانی یارمەتیدانی کۆچبەران بۆ تێپەڕبوونیان بە دەربەندی ئینلگیزیدا زیندانیکران

دوو هاوڵاتی فەڕەنسی سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا بە تاوانی یارمەتیدانی کۆچبەران بۆ تێپەڕبوونیان بە...
زانیارى زیاتر

سەدان کۆچبەر لەدژی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران لە فڕۆکەخانەى پاریس خۆپیشاندانیان کرد

سەدان کۆچبەری نائاسایی لە فڕۆکەخانەى پاریسی پایتەخت لەدژى دیپۆرتکردنەوەى کۆچبەرانى نائاسایی دیکە...
زانیارى زیاتر

پۆلیسی دەریاوانی فەڕەنسا نۆ کۆچبەری دەستگیرکرد کە لە هەوڵدابوون بە دەربەندی ئینگلیزیدا بپەڕنەوە

ڕۆژی شەممە، 19ی ئایاری 2019، پۆلیسی دەریاوانی فەڕەنسا دەستیگرت بەسەر بەلەمێکى بچوکدا کە نۆ کۆچبەری تێدابوو و...
زانیارى زیاتر