مەترسییەکانی کۆچکردنی نا یاسایی

لەوانەیە کە قاچاخچییەکان هەوڵ بدەن باوەڕت پێ بهێنن کە دەتوانن لە ڕێگەی بەلەم، شەمەندەفەر، ئۆتۆمۆبیل یان لۆرییەوە بتگەیەنن بە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا. بەڵام ئەم گەشتەت لەوانەیە بە شێوەیەکی پێناسە نەکراو مەترسیدار بێت. ئێمە لیستێکمان بۆ ئامادە کردوویت  بەکورتی کە بریتییە لە هەندێک لەو مەترسییانەی کە لەوانەیە تووشیان ببیت.

ئەگەر دڵە ڕاوکێت هەیە لەو مەترسیانە، تکایە ئەمڕۆ پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر وەربگریت لەسەر هەڵبژاردەکانت وە لە کوێ یارمەتی وەربگریت

ئەگەر تۆ لە دەست مەترسی کوشتنی ڕاستەوخۆ ڕا دەکەیت لە وڵاتەکەی خۆت، ئەوا مافی وەرگرتنی پاراستنی نێودەوڵەتیت هەیە. بۆ ئەوەی کە چانسی خۆت زیاد بکەیت لە وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی، ئەوا پێویستە بە پێی ڕێکارەکانی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی کاربکەیت کە لە لایەن هەرێمە جیاوازەکان و یاسای ناوخۆییەکانی ئەوروپا دانراون.

یەکێک لەو یاسایانەی یەکێتی ئەوروپا کە کار لە کۆچبەران دەکات یاسای دوبلینە. ئەم یاسایە دەڵێت کە ئەو کەسانەی کە بە دوای مافی پەنابەرێتیدا دەگەڕێن دەبن بە بەرپرسیارێتی یەکەم وڵاتی ئەوروپی کە لێوەی دەچنە ناو ئەوروپاوە. ئەگەر تۆ بە دوای مافی پەنابەرێتیدا دەگەڕێیت وە بە وڵاتی تردا ڕۆشتویت بەر لەوەی کە بگەیت بە فەڕەنسا، ئەوا مەترسی ئەوەت لەسەرە کە بگێڕدرێیتەوە بۆ یەکەم وڵاتی ئەوروپی کە پێی گەیشتویت.

کارێکی زۆر گرنگە کە یەکسەر داوای مافی پەنابەرێتی بکەیت لە یەکەم وڵاتی ئەوروپی کە پێی دەگەیت چونکە ئەگەر لەوانەیە کارێک ڕووبدات لەو ماوەی کە لە ئەوروپایت و وا بکات کە بگێڕدرێیتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت.

لە کاتی ڕاییکردنی کارەکانت بە پێی ڕێکارەکانی داوای مافی پەنابەرێتی لە فەڕەنسا و بەریتانیا، مافی ئەوەت ئەوەت هەیە کە نوێنەری یاسایی و وەرگێڕیشت هەبێت ئەگەر پێویست بکات. هەرچەندە کە مافی کارکردنی نییە تا کاتی تەواوبونی کەیسەکەت بەڵام هەندێک یارمەتی دارایی و شوێنی مانەوە و خزمەتگوزاری فێرکردنت بۆ دابین دەکرێت.

ئەگەر مافی پەنابەرێتی وەربگریت لە هەر وڵاتێکی ئەوروپی، ئەوا مافی ئەوەت دەبێت لەوێ بژیت و کار بکەیت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە پاش ئەو ماوە بۆت هەیە داواکاری نیشتەجێبوونی هەمیشەیی پێشکەشبکەیت.

هەنگاوە سەرەکیەکانی داوانامەی مافی پەنابەرێتی لە فەڕەنسا بەم شێوەی لای خوارەوەیە:

  • سەرەتا، ناوی خۆت تۆمار دەکەیت لە (یەکەم سەنتەری پێشوازیکردن). ئەگەر تۆ لە ئیلێ دو فرانسیت ئەوا دەبێت پەیوەندی بکەیت بە ژمارە (٠١٤٢٥٠٠٩٠٠) ڕۆژانی دووشەممە تا هەینی لە نێوان کاتژمێر ١٠ ی بەیانی بۆ ٣:٣٠ ی پاش نیوەڕۆ بۆ ئەوەی سەرەی چاوپێکەوتن وەربگریت.
  • دواتر پەیوەندیت پێوە دەکرێت بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن ئەنجام بدەیت لە (پەنجەرەی خزمەتگوزاری) بۆ ئەوەی ناوی خۆت بە فەڕمی تۆمار بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری پەنابەرێتی.
  • پاش چاوپێکەوتنەکە، ڕاوێژکارێک دەبینیت کە سەر بە نووسینگەی کۆچکردن و تێکەڵکردنی فەڕەنسایە کە زانیاریت دەداتێ لەسەر ئەو یارمەتییانەی لە کاتی ڕێکاری پرۆسەکەدا بۆت دابین کراوە.
  • لە رۆژی چاوپێکەوتنەکەت لەگەڵ (پەنجەرەی خزمەتگوزاری) بە دواوە ٢١ ڕۆژت هەیە بۆ ئەوەی کە داواکارییەکەت پێشکەش بکەیت لە نووسینگەی فەڕەنسا بۆ پاراستن و کەسانی بێ دەوڵەت.

دەتوانیت ناونیشانی هەموو سەنتەری پێشوازیکردنكانی فەڕەنسا وەربگرین لێرەدا.

هەنگاوە سەرەکیەکانی داوانامەی مافی پەنابەرێتی لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بەم شێوەی لای خوارەوەیە:

  • داوای چاوپێکەوتنی هەڵبژاردن دەکەیت لەگەڵ ڕێکخەری کۆچکردن لە سنووری بەریتانیا لەگەڵ گەیشتن بە وڵاتەکە. یان ئەگەر بارودۆخت دەگۆڕێت لە ماوەی مانوەت لە بەریتانیا وە شیاو دەبیت بۆ ئەوەی مافی پەنابەرێتی وەربگریت لە ماوەیەدا، ئەوا سەرەی چاوپێکەوتن وەردەگریت لە یەکەی هەڵبژاردنی پەنابەران بە پەیوەندیکردن  بە ژمارە (٠٢٠٨١٩٦٤٥٢٤) لە کاتەکانی کارکردندا (دوو شەممە تا پێنج شەممە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ٤:٤٥ خولەکی پاش نیوەڕۆ یان هەینی لە ٩ی بەیانی تا ٤:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ.
  • داواکاریەکەت تۆمار دەکەیت لە کاتی هەڵبژاردن.
  • دواتر، کەیسەکەت دەدرێت بە شارەزایەک وە کارتی تۆمارکردنی پەنابەرێتی وەردەگریت.
  • لەوانەیە هەروەها زانیاری سەرەتایی یان ڕاپرسی وەربگریت لە هەمان کاتدا کە دەبێت لە ماوەی دیاریکراودا بیگێڕیتەوە.
  • پاشان دەبێت چاوپێکەوتنی پەنابەرێتی ئەنجام بدەیت لەگەڵ ئەو شارەزایەی بۆت دابینکراوە کە هەموو پرۆسەکەت بۆ شیدەکاتەوە وە بۆت ڕوون دەکاتەوە کە کێ بڕیار لەسەر کەیسەکەی تۆ دەدات.

یاسایەکی یەکێتی ئەوروپا پێی دەڵێن یاسای دوبلن، چەند یاسایەکى داناوە لەبارەى کام وڵات بەرپرسیارە دەربارەى داواکاری مافی پەنابەرێتى کۆچبەر. بەپێی یاساکە، ئەوانەى بەدوای پارێزگاری نێودەوڵەتیدا دەگەڕێن پێویستە داوای مافی پەنابەرێتى لەو وڵاتە سەلامەتە پێشکەش کە یەکەمجار پێی دەگەن.
یاسای دوبلن واتە بەرپرسیارێتى داواکاری مافی پەنابەریی لە ئەستۆی یەکەم وڵاتی ئەوروپایە کە کۆچبەر پێی دەگات. ئەگەر بگەنە وڵاتێکى ئەوروپی و بەرەو وڵاتێکى دیکەى ئەوروپی بچن، ڕوبەڕووی ناردنەوە دەبنەوە بۆ ئەو وڵاتەی یەکەمجار پێی گەیشتوون.
هەروەها یاسای دوبلن واتە داواکاری مافی پەنابەریی ئازاد نییە لە کام وڵات پشکنین بۆ داواکەى دەکرێت و لە چ وڵاتێک و لە چ ناوچەى وڵاتێک دەژی.
ئەو وڵاتانەى پابەندی یاسای دوبلنن بریتین لە، نەمسا، بەلجیکا، بولگاریا، کرواتیا، قوبروس، کۆماری چیک، دانیمارک، ئیستوانیا، فیللەندا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا، یۆنان، هەنگاریا، ئایسلەندا، ئیرلەندا، ئیتاڵیا، لاتیڤا، لیتوانیا، لۆکسمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، پرتوگال، ڕۆمانیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا و بەریتانیا.

لە یاسای دوبلندا، ڕەچاوی چەند پێوەرێک دەکرێت بۆ یەکگرتنەوەى خێزانی:

بۆ هەرزەکاران و خێزانەکان

ئەگەر یەکێک یان چەند ئەندامێکى خێزانەکەت لە یەکێک لە وڵاتانى یەکێتى بەپێی یاسای دوبلن تۆمارکرابێت، تۆش دەتوانین داوای پێشکەشکردنی مافی پەنابەرێتى بکەین لە هەمان وڵات. ئەگەر یەکگرتنەوەى خێزانیت پەسەندکرا، دەتوانیت بچیتە لایان و لەوێ بەردەوام بیت لە پێشکەشکردنی داواکاریی مافی پەنابەرێتى. بۆ نمونە، ئەگەر داواکاری مافی پەنابەرێتى لە فەڕەنسا پێشکەش بکەیت و بە بەرپرسان بڵێیت کە ئەندامێکى خێزانەکەت یان خزمێکت لە بەریتانیایە، بەرپرسانى فەڕەنسا دەتوانن داوا لە بەریتانیا بکەن تەماشای داواکارییەکەت بکەن. ئەگەر یەکێک لە ئەندامانى خێزانەکەت (هاوسەر یان منداڵ) داواکارى مافی پەنابەرێتییە و چاوەڕێی یەکەم بڕیار دەکات لەبارەى داواکارییەکەیەوە یان دواکاری پەنابەرێتی یان پارێزگاری مرۆیی هەیە لە بەریتانیا، ئەوە بەریتانیا بەرپرسیارە لە پشکنینی داواکاری مافی پەنابەرێتى تۆ ئەگەر بێتو پەیوەندی خێزانیت سەلماند. هەروەها پێدەچێت بەریتانیا بەرپرسارێتی یەکگرتنەوەى ئەندامانى خێزان هەڵبگریت وەک ئەرکێکى مرۆیی.

بۆ منداڵانی بەتەنها (بێسەرپەرشت)

پێدانی یەکگرتنەوەى خێزانی بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت تەنها لەو وڵاتانەی یەکێتی ئەوروپا دەبێت کە داواکاری مافی پەنابەرێتییان پێشکەشکردووە. ئەوە گرنگە کە منداڵان لە فەڕەنسا داوای مافی پەنابەرێتى دەکەن بۆ ئەوەى خزمەتگوزارییەکان بیانگرێتەوە. کاتێک منداڵێکى بێسەرپەرشت لە فەڕەنسا داوای مافی پەنابەرێتى دەکات، پێویستە بە بەرپرسان بڵێت کە هیچ کەسێکی نییە لە بەریتانیا یان هەر وڵاتێکى دیکەی ئەوروپی. ئەگەرنا بەرپرسانى فەڕەنسا دەتوانن داوا لەو وڵاتە بکەن کە بەرپرسیارێتى داواکەى لە ئەستۆ بگرن. پێویستە بەڵگەى تەواو پێشکەش بکات لەبارەى ئەندامانى خێزان و ناونیشانى تەواو. بۆ ئەوەى منداڵی بێسەرپەرشت بنێردرێت بۆ بەریتانیا، پێویستە ئەو منداڵە دایک و باوکی یان خوشک و برای یان خاڵۆ و مام یان داپیرە و باپیرەى لە بەریتانیا بێت، وە پێویستە ئەوانیش واتە ئەندامانى خێزانەکە بە یاسایی لە بەریتانیا بن. خاڵۆ و مام و باپیرە و داپیرەش پێویستە پەیمان بدەن کە دەتوانن پارێزگاری لەو منداڵە  بکەن.

‎بۆئەوەی منداڵێكی بێسەرپەرشت بچێتەوە لای خێزانەكەی لە بەریتانیا، پێویستە ئەندامی خێزانەكەی یان خزمێكی بەیاسایی لە بەریتانیا بن، ئەمە بۆ ئەو خێزانانەش ڕاستە كە بە داوای مافی پەنابەرێتی دەكەن. ئەو خزمانەش بۆ نمونە پور و خاڵ و داپیرە و باپیرە دەبێت ئەوە بسەلمێنن كە توانای بەخێوكردنی ئەو منداڵەیان هەیە.

هەندێک لە کۆچبەران خۆیان تووشی چەندین مەترسی دارایی و جەستەیی دەکەنەوە بۆ ئەوەی بزانن کە ڕاستی ژیان لە فەڕەنسا چۆن و لە کۆتاییشدا بە پێی پێشبینییەکانی ئەوان نابێت.

ئەگەر تۆ لە بارودۆخێکی هاوشیوە دایت وە دەتەوێت بگەڕێیتەوە وڵاتەکەی خۆت، ئەوا تۆ شیاویت بۆ:

  • یارمەتی دارایی و لۆجیستی بۆ گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەی خۆت – وەک دابینکردنی بلیتی فڕۆکە و یارمەتیدانی کارگێڕی بۆ ئەوەی بەڵگەنامەی گەشتەکەت تەواو بکەیت.
  • یارمەتیدانت بۆ دووبارە تێکەڵبوونەوە لە کاتی گەیشتنەوەت بە وڵاتەکەی خۆت – وەک دابینکردنی بڕە پارەیەک بۆ نیشتەجێ بوونت و دابینکردنی ڕاهێنان بۆ دۆزینەوەی کار.

ئەگەر لە فەڕەنسایت:

  • چاوپێکەوتنێک ڕێکبخە لەگەڵ نووسینگەی کۆچکردن و تێکەڵکردنی فەڕەنسا بۆ ئەوەی زانیاری زیاترت دەست بکەوێت لەسەر بەرنامەکانی گەڕانەوەی خۆویست.
  • دەتوانی ناونیشانی هەموو نووسینگەکانی کۆچکردن و تێکەڵکردنی فەڕەنسات دەست بکەوێت لێرەدا.

ئەگەر لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیایت:

  • دەتوانیت داواکاری گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆت بە شێوەی ئۆنلاین لێرە تۆمار بکەیت.
  • ئەگەر با باشتری دەزانیت، ئەوا پەیوەندی بکە بە خزەتگوزاری گەڕانەوەی خۆویست بە ژمارەی (٠٣٠٠٠٠٤٠٢٠٢) لە ڕۆژانی دوو شەممە بۆ هەینی کاتژمێر ٩ی بەیانی بۆ ٥ی پاش نیوەڕۆ.

لە فەڕەنسا:

  • کۆچبەران دەتوانن داوای ڕاوێژی یاسای بکەن لە گرووپی یارمەتی و زانیاری کۆچبەران بە ژمارە تەلەفۆنی (٠١٤٣١٤٦٠٦٦) لە ڕۆژانی دوو شەممە و هەینی کاتژمێر ٣ ی پاش نیوەڕۆ بۆ ٦ ی پاش نیوەڕۆ وە ڕۆژانی چوارشەممە و هەینی کاتژمێر ١٠ ی بەیانی بۆ ١٢ ی نیوەڕۆ.
  • ئەگەر تۆ قوربانی مامەڵەکردنیت بە مرۆڤەوە ئەوا پەیوەندی بکە بە ڕێکخەری ناوخۆ بۆ پاراستنی قوربانیانی مامەڵەکردن بە مرۆڤەوە بە ژمارە تەلەفۆنی (٠٨٢٥٠٠٩٩٠٧).

لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا:

  • کۆچبەرانی نا یاسایی دەتوانن چاوپێکەوتنی نهێنی پارێزراو لەگەڵ پسپۆڕی کۆچکردن ڕێکبخەن لە نووسینگەی ڕاوێژی هاوڵاتیانی ناوخۆ و گفتوگۆ بکەن لە بارەی هەڵبژاردەکانیانەوە. نزیکترین نوسینگە بدۆزەرەوە لێرەدا.
  • ئەنجوومەنی یەکگرتووی سەلامەتی پەنابەران هێڵی پەیوەندی بێ بەرامبەری هەیە لە ڕؤژانی دوو شەممە، سێ شەممە و پێنج شەممە لە نێوان کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ١ ی پاش نیوەڕۆ بە ژمارە تەلەفۆنی (٠٢٠٧٥٥٣٧٤٧٠).
  • هەروەها حکومەتی بەریتانیا هێڵی کۆچبەرانی هەیە لە سەر ژمارەی (٠٨٠٨٨٠٠٠٦٣٠) لە ڕۆژانی دوو شەممە تا هەینی کاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی تا ٣ ی پاش نیوەڕۆ.
  • ئەگەر تۆ قوربانی مامەڵەکردنیت بە مرۆڤەوە ئەوا پەیوەندی بکە بە هێڵی یارمەتی کۆیلایەتی هاوچەرخ بە ژمارە تەلەفۆنی (٠٨٠٠٠١٢١٧٠٠) لە هەر کاتێکی شەو یان ڕۆژدا.
شەیری بکە

دوو هاوڵاتی فەڕەنسی بە تاوانی یارمەتیدانی کۆچبەران بۆ تێپەڕبوونیان بە دەربەندی ئینلگیزیدا زیندانیکران

دوو هاوڵاتی فەڕەنسی سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا بە تاوانی یارمەتیدانی کۆچبەران بۆ تێپەڕبوونیان بە...
زانیارى زیاتر

سەدان کۆچبەر لەدژی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران لە فڕۆکەخانەى پاریس خۆپیشاندانیان کرد

سەدان کۆچبەری نائاسایی لە فڕۆکەخانەى پاریسی پایتەخت لەدژى دیپۆرتکردنەوەى کۆچبەرانى نائاسایی دیکە...
زانیارى زیاتر

پۆلیسی دەریاوانی فەڕەنسا نۆ کۆچبەری دەستگیرکرد کە لە هەوڵدابوون بە دەربەندی ئینگلیزیدا بپەڕنەوە

ڕۆژی شەممە، 19ی ئایاری 2019، پۆلیسی دەریاوانی فەڕەنسا دەستیگرت بەسەر بەلەمێکى بچوکدا کە نۆ کۆچبەری تێدابوو و...
زانیارى زیاتر

كۆچ دەكەیت؟ پەیوەندی بە شارەزای كۆچەوە بكە بۆ ئامۆژگاری

جیهان لە جوڵە و بزاوتدایە

جیهان لە جوڵە و بزاوتدایە – لەئێستادا ملیۆنان کەس کۆچ دەکەن، و زۆرێک لەوان ڕووبەڕووى ئەو حەقیقەتە سەختانە دەبنەوە کە ئاماژەن بۆئەوەى کە کۆچکردن لە سەدەى ٢١دا چ مانایەکى هەیە.

ئێمە بە چەند زمانێکى جیاواز زانیارى دروست و دواهەمین هەواڵەکانتان پێدەدەین لەبارەى کۆچکردن، بەشێوەیەک کە زۆر بەئاسانى کۆچبەران لە زانیارییەکان تێبگەن و بەئاسانیش زانیارییەکان وەربگرن.

زانیارى زیاتر