پێشکەشکردنی داوانامەی مافی پەنابەرێتی

ئەگەر تۆ لە دەست مەترسی کوشتنی ڕاستەوخۆ ڕا دەکەیت لە وڵاتەکەی خۆت، ئەوا مافی وەرگرتنی پاراستنی نێودەوڵەتیت هەیە. بۆ ئەوەی کە چانسی خۆت زیاد بکەیت لە وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی، ئەوا پێویستە بە پێی ڕێکارەکانی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی کاربکەیت کە لە لایەن هەرێمە جیاوازەکان و یاسای ناوخۆییەکانی ئەوروپا دانراون.

یەکێک لەو یاسایانەی یەکێتی ئەوروپا کە کار لە کۆچبەران دەکات یاسای دوبلینە. ئەم یاسایە دەڵێت کە ئەو کەسانەی کە بە دوای مافی پەنابەرێتیدا دەگەڕێن دەبن بە بەرپرسیارێتی یەکەم وڵاتی ئەوروپی کە لێوەی دەچنە ناو ئەوروپاوە. ئەگەر تۆ بە دوای مافی پەنابەرێتیدا دەگەڕێیت وە بە وڵاتی تردا ڕۆشتویت بەر لەوەی کە بگەیت بە فەڕەنسا، ئەوا مەترسی ئەوەت لەسەرە کە بگێڕدرێیتەوە بۆ یەکەم وڵاتی ئەوروپی کە پێی گەیشتویت.

کارێکی زۆر گرنگە کە یەکسەر داوای مافی پەنابەرێتی بکەیت لە یەکەم وڵاتی ئەوروپی کە پێی دەگەیت چونکە ئەگەر لەوانەیە کارێک ڕووبدات لەو ماوەی کە لە ئەوروپایت و وا بکات کە بگێڕدرێیتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت.

لە کاتی ڕاییکردنی کارەکانت بە پێی ڕێکارەکانی داوای مافی پەنابەرێتی لە فەڕەنسا و بەریتانیا، مافی ئەوەت ئەوەت هەیە کە نوێنەری یاسایی و وەرگێڕیشت هەبێت ئەگەر پێویست بکات. هەرچەندە کە مافی کارکردنی نییە تا کاتی تەواوبونی کەیسەکەت بەڵام هەندێک یارمەتی دارایی و شوێنی مانەوە و خزمەتگوزاری فێرکردنت بۆ دابین دەکرێت.

ئەگەر مافی پەنابەرێتی وەربگریت لە هەر وڵاتێکی ئەوروپی، ئەوا مافی ئەوەت دەبێت لەوێ بژیت و کار بکەیت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە پاش ئەو ماوە بۆت هەیە داواکاری نیشتەجێبوونی هەمیشەیی پێشکەشبکەیت.

هەنگاوە سەرەکیەکانی داوانامەی مافی پەنابەرێتی لە فەڕەنسا بەم شێوەی لای خوارەوەیە:

  • سەرەتا، ناوی خۆت تۆمار دەکەیت لە (یەکەم سەنتەری پێشوازیکردن). ئەگەر تۆ لە ئیلێ دو فرانسیت ئەوا دەبێت پەیوەندی بکەیت بە ژمارە (٠١٤٢٥٠٠٩٠٠) ڕۆژانی دووشەممە تا هەینی لە نێوان کاتژمێر ١٠ ی بەیانی بۆ ٣:٣٠ ی پاش نیوەڕۆ بۆ ئەوەی سەرەی چاوپێکەوتن وەربگریت.
  • دواتر پەیوەندیت پێوە دەکرێت بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن ئەنجام بدەیت لە (پەنجەرەی خزمەتگوزاری) بۆ ئەوەی ناوی خۆت بە فەڕمی تۆمار بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری پەنابەرێتی.
  • پاش چاوپێکەوتنەکە، ڕاوێژکارێک دەبینیت کە سەر بە نووسینگەی کۆچکردن و تێکەڵکردنی فەڕەنسایە کە زانیاریت دەداتێ لەسەر ئەو یارمەتییانەی لە کاتی ڕێکاری پرۆسەکەدا بۆت دابین کراوە.
  • لە رۆژی چاوپێکەوتنەکەت لەگەڵ (پەنجەرەی خزمەتگوزاری) بە دواوە ٢١ ڕۆژت هەیە بۆ ئەوەی کە داواکارییەکەت پێشکەش بکەیت لە نووسینگەی فەڕەنسا بۆ پاراستن و کەسانی بێ دەوڵەت.

دەتوانیت ناونیشانی هەموو سەنتەری پێشوازیکردنكانی فەڕەنسا وەربگرین لێرەدا.

هەنگاوە سەرەکیەکانی داوانامەی مافی پەنابەرێتی لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بەم شێوەی لای خوارەوەیە:

  • داوای چاوپێکەوتنی هەڵبژاردن دەکەیت لەگەڵ ڕێکخەری کۆچکردن لە سنووری بەریتانیا لەگەڵ گەیشتن بە وڵاتەکە. یان ئەگەر بارودۆخت دەگۆڕێت لە ماوەی مانوەت لە بەریتانیا وە شیاو دەبیت بۆ ئەوەی مافی پەنابەرێتی وەربگریت لە ماوەیەدا، ئەوا سەرەی چاوپێکەوتن وەردەگریت لە یەکەی هەڵبژاردنی پەنابەران بە پەیوەندیکردن  بە ژمارە (٠٢٠٨١٩٦٤٥٢٤) لە کاتەکانی کارکردندا (دوو شەممە تا پێنج شەممە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ٤:٤٥ خولەکی پاش نیوەڕۆ یان هەینی لە ٩ی بەیانی تا ٤:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ.
  • داواکاریەکەت تۆمار دەکەیت لە کاتی هەڵبژاردن.
  • دواتر، کەیسەکەت دەدرێت بە شارەزایەک وە کارتی تۆمارکردنی پەنابەرێتی وەردەگریت.
  • لەوانەیە هەروەها زانیاری سەرەتایی یان ڕاپرسی وەربگریت لە هەمان کاتدا کە دەبێت لە ماوەی دیاریکراودا بیگێڕیتەوە.
  • پاشان دەبێت چاوپێکەوتنی پەنابەرێتی ئەنجام بدەیت لەگەڵ ئەو شارەزایەی بۆت دابینکراوە کە هەموو پرۆسەکەت بۆ شیدەکاتەوە وە بۆت ڕوون دەکاتەوە کە کێ بڕیار لەسەر کەیسەکەی تۆ دەدات.
شەیری بکە

پۆلیس گەورەترین کەمپی کۆچبەرانى لە نزیک کاڵێ چۆڵکرد

دوای ئەوەى ڕۆژی ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ هێزە ئەمنییەکانى فەڕەنسا کەمپێکى نافەرمییان چۆڵکرد، نزیکەى ٢٠٠ کۆچبەر...
زانیارى زیاتر

دادگای ئەوروپا لە بەرژەوەندی منداڵێکى کۆچبەر بڕیاری دا

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا فەرمانی بە حکومەتى فەڕەنسا کرد بە پێدانی ١٥ هەزار یۆرۆ بە منداڵێکى کۆچبەری...
زانیارى زیاتر

لەدوای گەشتنیان بە بەندەری کاڵاس، کۆچبەران دەستگیردەکرێن

بەرپرسیانی فەڕەنسا رایانگەیاند، ڕۆژی ٣ی ئازاری ٢٠١٩، بەلایەنی کەمەوە ٦٣ کۆچبەر لە وێستگەى کەشتیگەلی کاڵاس...
زانیارى زیاتر

ئەگەر لە فەڕەنسایت

جیهان لە جوڵە و بزاوتدایە

جیهان لە جوڵە و بزاوتدایە – لەئێستادا ملیۆنان کەس کۆچ دەکەن، و زۆرێک لەوان ڕووبەڕووى ئەو حەقیقەتە سەختانە دەبنەوە کە ئاماژەن بۆئەوەى کە کۆچکردن لە سەدەى ٢١دا چ مانایەکى هەیە.

ئێمە بە چەند زمانێکى جیاواز زانیارى دروست و دواهەمین هەواڵەکانتان پێدەدەین لەبارەى کۆچکردن، بەشێوەیەک کە زۆر بەئاسانى کۆچبەران لە زانیارییەکان تێبگەن و بەئاسانیش زانیارییەکان وەربگرن.

زانیارى زیاتر