زیندانیکردن

کۆچبەران هەندێک جار تا ١٨ مانگ لە زیندان دەمێننەوە هەتا دیپۆرت دەکرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان. بە پێی یاسای یەکێتی ئەوروپا، لە ساڵی ٢٠١٧ نزیکەی ٤٧٠٠٠ کەس دەستگیرکران تەنها لە فەڕەنسا. زیندانەکانی کۆچبەران لە فەڕەنسا زۆر جار کامپن بەڵام سیکیوریتی هاوشێوەی زیندانیان بۆ دانراوە. زیندانیان ناتوانن لەو کامپانە بچنە دەرەوە و چالاکی ڕابواردن و یاریکردنی زۆر کەمیان هەیە.

شانشینی یەکگرتووی بەریتانیاش دامەزراوەی زیندانیکردنی پەنابەرانی هەی و خاوەنی گەورەترین سەنتەری زیندانیکردنی کۆچبەرانن لە ئەوروپا. سەنتەرەکە نزیکەی ٢٩٠٠٠ کەس تییدا ماونەتەوە لە ساڵی ٢٠١٨ کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە کۆچکردنی نا یاسایی لەوێدا دەهێڵرانەوە کە نزیکەی ١٣٠٠٠ کەسیان بە دوای مافی پەنابەرێتیدا دەگەڕان و ٤٢ کەسیشیان نەوجەوان بوون. زۆربەی ئەم کۆچبەرانە دەگێڕدرێنەوە وڵاتانی خۆیان یان ئەو وڵاتەی کە لێوەی ڕۆشتن و توانای داواکردنی مافی پەنابەریتیان هەبووبێت تێیدا. وە چەندین سکاڵا هەبوون لەسەر حاڵەتی خراپی ناو کامپەکە و خراپی بیناکانی لە هاوا دەرچوون و ڕووناکی و کەم خەوی و دەزگاکانی شۆردن.

شەیری بکە

پۆلیس گەورەترین کەمپی کۆچبەرانى لە نزیک کاڵێ چۆڵکرد

دوای ئەوەى ڕۆژی ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ هێزە ئەمنییەکانى فەڕەنسا کەمپێکى نافەرمییان چۆڵکرد، نزیکەى ٢٠٠ کۆچبەر...
زانیارى زیاتر

دادگای ئەوروپا لە بەرژەوەندی منداڵێکى کۆچبەر بڕیاری دا

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا فەرمانی بە حکومەتى فەڕەنسا کرد بە پێدانی ١٥ هەزار یۆرۆ بە منداڵێکى کۆچبەری...
زانیارى زیاتر

لەدوای گەشتنیان بە بەندەری کاڵاس، کۆچبەران دەستگیردەکرێن

بەرپرسیانی فەڕەنسا رایانگەیاند، ڕۆژی ٣ی ئازاری ٢٠١٩، بەلایەنی کەمەوە ٦٣ کۆچبەر لە وێستگەى کەشتیگەلی کاڵاس...
زانیارى زیاتر

ئەگەر لە فەڕەنسایت

جیهان لە جوڵە و بزاوتدایە

جیهان لە جوڵە و بزاوتدایە – لەئێستادا ملیۆنان کەس کۆچ دەکەن، و زۆرێک لەوان ڕووبەڕووى ئەو حەقیقەتە سەختانە دەبنەوە کە ئاماژەن بۆئەوەى کە کۆچکردن لە سەدەى ٢١دا چ مانایەکى هەیە.

ئێمە بە چەند زمانێکى جیاواز زانیارى دروست و دواهەمین هەواڵەکانتان پێدەدەین لەبارەى کۆچکردن، بەشێوەیەک کە زۆر بەئاسانى کۆچبەران لە زانیارییەکان تێبگەن و بەئاسانیش زانیارییەکان وەربگرن.

زانیارى زیاتر