چل دەستپێشخەری کاری گەنجان پێشبڕکێ دەکەن بۆ بەدیھینانی بیرۆکەکانیان
فایڤ وەن لابس (Five One Labs) بە بەشداری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچکردن (IOM) و ئێم سێلێکت (MSelect) (دابینکەری چارەسەری هێزی کار و دامەزراندنی کارمەندان) هەستا بە کردنەوەی خولێکی چڕی دوو ڕۆژە بۆ گەنجانی دەستبیشخەر له کوردستانی عێراق و سوریا لە ڕۆژانی ٤ و ٥ ی مانگی ئایار لە شاری هەولێر. فایڤ وەن لابس (Five One Labs) لانکەیەکی تازە دروستبووە کە یارمەتی دەسپێشخەری کارکردنە بۆ خەڵکانى ئاوارە و زەرەرمەندبوو لە ململانێکان بۆ دەستپێکردن و بەرەوپێشبردنی کارەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەشداربووەکان کاریان کرد لەسەر بنیاتنانی مۆدێلێکی کار، و فێر بوون چۆن چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکەن کە ئەگەری هەیە ببنە کڕیار، هەروەها پێشهات و قورسییەکانی دەسپێکردنی کاریان دیاریکرد و چارەسەریان بۆ دۆزیەوە، و لە کۆتاییدا نموونەیەکی سەرەتایی کار و بیرۆکەکانیان لە بەردەم کۆمەڵێک دادوەری بە ئەزموون لەو بوارەدا پیشان دا.
وەزارەتی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خەرجی خولی ڕاهێنانەکەی گرتبووە ئەستۆ، ئەم خولە سەرنجی زیاتر لە ٩٠ داواکاری ڕاکێشا کە بواری پرۆژەکانیان بریتى بوون لە (ئەپلیکەیشنی تەکسی بە کرێ گرتن، پلاتفۆرمی جلوبەرگ لەسەر ئینتەرنێت، میدیای سێ دووری 3D، پشتگیری تەندروستی، ڕێکخستنی بۆنە بە شێوەی ڕاستی گریمانەیی (VR)، وە بەستنەوەی نەخۆش و دەرمانخانەکان لە ڕێگای بەرنامەی مۆبایل یان ماڵپەڕی ئینتەرنێت). تەنها ٤٠ داواکار وەرگیران بۆ بەشداری کردن لە خولی ڕاهێنانەکە، پرۆسەی هەڵبژاردنەکەش بەپێی بابەت و ناوەڕۆکی پرۆژەکان بوو، کە لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری تۆمار کرابوون.
دەسپێشخەرە گەنجەکان بەشێوەی ١٠ بۆ ١٥ تیم بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کاریان کرد بۆ ئەوەی پرۆژەکانیان تەواو بکەن تا کۆتایی ڕۆژی دووەم بۆئەوەى پێشکەشی بکەن لەبەردەم لیژنەی دادوەری بە ئەزموون لە بواری بەرەوپێشبردنی پرۆژەکاری بچووک و دەسپێشخەری کار.
مامۆستای گریمانەیی”Virtual Teacher”، کە بەرنامەی فێرکاری ڕاستیی گریمانەییە براوەی پێشبڕکێیەکە بوو و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، بیرۆکەکە بریتییە لە ئەپلیکەیشنێک کە پەنابەر و ئاوارە ناوخۆییەکان (IDP) دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ فێربوونی زمانە خۆجێیەکان هەر وەک ئەوەی کە لە پۆلێکی خوێندنی ڕاستیدا دانیشتبن. پڕۆژەی لە کاتی خۆیدا و بە بودجەی کەم “On time, Under Budget” بە پلەی دووەم هات لە پێشبڕکێیەکە، کە ئەمیش سەکۆ ئۆنلاینە کە ڕێکخراو و کۆمپانیاکان دەگەیەنێت بە دیزاینەر و کەسانی بە ئەزموون لە بواری بەرنامەسازی کە بەشێوەی کاری سەربەخۆ (فریلانس) کار دەکەن.
تیمی براوە دەبێتە خاوەن شوێنێکی کارکردنی هاوبەش لە شوێنی کارکرنی ئێم سێلێکت (MSelect) بۆ ماوەی یەک مانگ، وە بڕی ١٥٠ دۆلار وەردەگرێت بۆ یارمەتی بەرەوپێشبردنی پرۆژەکانیان، هەروەها ڕێنیشاندەرێکى نێودەوڵەتی یارمەتیان دەدات کە پلان بۆ هەنگاوی کۆتایی پرۆژەکانیان دابنێن. تیمی براوە ئەو هەلەی دەدرێتێ کە داوای بڕی ١٠٠٠ دۆلار یارمەتی بکات بۆ بەدیھینانی بیرۆکەکانیان.
تۆری گەشەبیدانی کەنجانی ناوخوی و ریکخراوە ناحکومیەکانی بواری گەشبیدانی کارکردن لە عێراق بایەخ دەدەن بە هاندانى گەنجەکانى دەسپێشخەر و تەرخانکردنى پشتیوانى دارایى بۆ کار و پرۆژە بچووکەکان لە پێناو بەهێزکردنی کۆمەڵگا خۆجێیەکان و باشترکردنی ئاستی ژیانیان. چالاکی لەم جۆرە جێگرەوەیەکی باش دەبن بۆ کۆچکردن. کۆچکردن لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەبێتە هۆی ئەوەى ژیانی گەنجان بکەوێتە مەترسییەوە، بەهۆی گرتنەبەری ڕێگا نایاساییەکان و ڕێککەوتن لەگەڵ قاچاخچییەکان بۆ بەجێهێشتنی وڵات بەڕێگاى مەترسیدار.
فایڤ وەن لابس (Five One Labs) بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی ڕاهێنانی لەم جۆرە لە سەرتاسەری عێراق، هەروەها ڕاهێنانی داهاتوو لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٨ لە هەولێر دەبێت.
بەشداربوانی خولی ڕاهێنانی فایڤ وەن لاب (Five One Labs)، ٥ی ئایاری 2018
TMP – 24/05/2018
ئەم وتارە شەیر بکە