یۆنان یاسایەک دەردەکات دیپۆرتکردنەوەى کۆچبەران خێراتر دەکات

یۆنان یاسایەکی نوێ دەردەکات کە ئامانج لێی خێراکردنی ناردنەوەى ئەو کۆچبەرانەیە کە داواکارییەکانیان ڕەت دەکرێنەوە، پڕۆژەیاساکە لەلایەن وەزارەتی کۆچبەرانەوەى پێشکەشی حکومەت کراوە و چاوەڕێ دەکرێت لە مانگی تەموزدا پەسەند بکرێت.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی Kathimeriniی یۆنانی، پڕۆژەیاساکە دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانە خێراتر دەکات کە پارێزبەندی نێودەوڵەتی نایانگرێتەوە و پێویستە لەسەریان یۆنان بەجێبهێڵن بێ ئەوەى پێویستی بە مۆڵەتی وڵاتی ڕەسەن یاخود تێپەڕ هەبێت.

یۆنان هەروەها دەشڵێت، پڕۆژەیاساکە هاوکار دەبێت بۆ سوککردنی باری قورسی کەمپە قەرەباڵغەکانی کۆچبەران لەسەر دورگەکان.

پڕۆژەی کۆچبەر _ 8/7/2021

خاوەنی وێنە: حوسەین ئاڵدەمیر

ناونیشانی وێنە: کۆچبەران کە لەسەر سنوری تورکیا لەگەڵ یۆنان کۆبوونەتەوە پشوو دەدەن. 29ی شوباتی 2020