ژیان لە بەڕیتانیا

لەوانەیە بیرلەوە بکەیتەوە کە وەکو کۆچبەرێکى نائاسایى کۆچ بکەیت بۆ بەڕیتانیا. لێرەدا زانیارى زیاتر وەربگرە لەبارەى ژیان لە بەڕیتانیا. 

 

ژیانى کۆچبەرانى نائاسایى لە بەڕیتانیا

ئەو کۆچبەرانەى بەشێوەیەکى نائاسایى ڕوودەکەنە بەڕیتانیا و هیچ دۆکیومێنتێکى یاساییان نیە، ڕێگەیان پێنادرێت کاربکەن. بەوشێوەیە، زۆریک لە کۆچبەرانى نائاسایى ناچار دەبن کارى نافەرمى بکەن وەکو کرێکارى بنیاتنان، پاککەرەوە، و کرێکارانى گەیاندنى خواردن. زۆرینەیان زانیارییان نیە لەبارەى مافە بنەڕەتییەکانى کرێکار، ئەوەش وایکردووە مامەڵەیەکى نادادوەرانەیان بەرامبەر بکرێت و بەکاربهێنرێن. خاوەنکارەکان ئەوە لەقازانجى خۆیان بەکاردەهێنن، زۆرجار بۆ چەندین کاتژمێرى زۆر کار بە کۆچبەران دەکەن و پارەیەکى کەمیان پێدەدەن.
ئەگەر کۆچبەرێک بەشێوەیەکى نایاسایى کاربکات ئەوا ڕووبەڕووى سزا و زیندانیکردن دەبێتەوە. ئەو خاوەنکارانەش کە دەرفەتى کار دەدەن بەو کۆچبەرانەى مۆڵەتى کارکردنیان نیە ڕووبەڕووى سزا و زیندانیکردن دەبنەوە.
*ئەحمەد، کە کۆچبەرێکى کوردە لە بەڕیتانیا، دەڵێت: “هەموو ئەوانەى لە شوێنى شۆردنى ئۆتۆمبێل کاردەدەن وەکو کۆیلە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. ئەگەر مافى مانەوەت نەبێ، خاوەنکارەکان دەرفەتى کارکردنت پێنادەن یان کرێیەکى زۆر کەمت پێدەدەن بەراورد بەو کارە سەختەى ئەنجامى دەدەیت.” 

 

داواکارى پەناخوازى لە بەڕیتانیا

بەپێى یاسایەکى نوێ کە بەڕیتانیا دەریکردووە ئەو کۆچبەرانەى بەشێوەیەکى نائاسایى دەچنە ئەو وڵاتە ڕێگەیان پێنادرێت داواى پەنابەرى بکەن. بەپێى یاسایى کۆچى نایاسایى بەڕیتانیا، ئەو کەسانەى ڕێگاى ناسەلامەت بەکاردەهێنن و بەهۆى چووپە بەلەمەوە لە نۆکەندى ئینگلیزى دەپەڕنەوە، ڕووبەڕووى مەترسى دەستبەسەرکردن دەبنەوە بۆماوەیەکى درێژ و دیپۆرت دەکرێنەوە بۆ نیشتمانى خۆیان، یان ئەگەر گونجاو نەبوو ئەوا ڕەوانە دەکرێن بۆ “وڵاتى سێیەم، سەلامەت”. بۆنمونە، ئەوانەى کە ناتوانن بگەڕێنرێنەوەو هیچ وڵاتێک ئامادەنیە وەریانبگرێت، ئەوا بەهۆى بارودۆخى نائاسایى خۆیانەوە ڕووبەڕووى فشار و دڵەڕاوکێ دەبن. 
دەتوانیت زانیارى زیاتر وەربگریت لەبارەى پڕۆسەى داواکارى پەناخوازى لە بەڕیتانیا لەڕێگەى ئەم لینکەوە.

بژاردە جێگرەوە سەلامەت و یاساییەکان

بژاردەى جێگرەوەى یاسایى و سەلامەت بۆ ئەو کۆچبەرانە هەن کە دەیانەوێت لە بەڕیتانیا نیشتەجێ ببن. 

 

ڤیزاى کرێکارى بەهرەدار

ئەو کۆچبەرانەى کە بەهرەیەکى تایبەتیان هەیە و دەتوانن بۆشایى بازاڕى کارى بەڕیتانیا پڕبکەنەوە ئەوا دەتوانن داواى ڤیزاى کرێکارى بەهرەدار بکەن. ئەو کۆچبەرانەى کە مەرجەکانیان تێدایە ئەوا لەڕێى ئەو ڤیزایەوە دەرفەتیان پێدەبەخشرێت کە کۆچ بۆ بەڕیتانیا بکەن و کار بۆ کۆمپانیایەکى پەسندکراو بکەن. بۆ زانیارى زیاتر سەردانى ئەم لینکە بکە. 

 

ئەو پەناخوازانەى کە زیاتر لە ساڵێک داواى پەنابەریان کردووە لە بەڕیتانیا و بڕیار لەسەر داواکارییەکەیان نەدراوە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن بۆ کارکردن لە یەکێک لەو بوارانەى کە کورتهێنان هەیە لە دەستى کاردا بۆنمونە بنیاتنان، چاودێریى کەسیى یان کەرتى کشتوکاڵ. بەڵام، دەکرێت مافى کارکردنیان هەڵوەشێتەوە کاتێک داواکارى پەنابەرییان ڕەتکرایەوە. 

 

یەکگرتنەوە لەگەڵ خێزان

ئەوانەى خزمێکى نزیکیان هەیە لە بەڕیتانیا دەکرێت داواکارى پێشکەش بکەن بۆ یەکگرتنەوەى خێزانیى. ئەوەش بۆ هاوسەر، هاوژین، منداڵ، دایک و باوک و دابیرو باپیر دەبێت. بەڵام، پێویستە مەرجەکان جێبەجێ بکەن بەمەبەستى ئەو پڕۆسەیە، بۆنمونە، کاتێک هاوژینێک مافى مانەوەى پێدەدرێت یان ڕێگەى پێدەدرێت بەم ڕێگایە بگات بە بەڕیتانیا کە دواتر لەوێ جێگیر دەبێت، و دەبێت شوێنى مانەوەو پشتیوانیى دارایى بۆ دابین بکات. بۆ وەرگرتنى زانیارى زیاتر لەبارەى پڕۆسەى یەکگرتنەوەى خێزان کلیک لەم لینکە بکە. 

نیشتەجێبوون

ئەوانەى چەند تایبەتمەندییەکى دیاریکراویان تێدایە ڕێگەى ئەوەیان پێدەدرێت کە لە بەڕیتانیا نیشتەجێ بکرێن. گرنگە تێبینى ئەوەبکرێت، هیچ داواکارییەک پێشکەش ناکرێت بۆ نیشتەجێ بوونى لەوشێوەیە. بەپێى پڕۆگرامى نیشتەجێکردن لە بەڕیتانیا لەڕێگەى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو کەسانە دەستنیشان دەکات کە پێویستیان بە نیشتەجێکردن هەیە و بڕیار دەدات لەسەر ئەوەى ئایا پەنابەرن یان نا. لەدواتردا ئاڕاستەى بەڕیتانیا دەکرێن و ئەو وڵاتەش بڕیار دەدات کە کام لەوانە قبووڵ بکات.

شەیری بکە

دوو هاوڵاتی فەڕەنسی بە تاوانی یارمەتیدانی کۆچبەران بۆ تێپەڕبوونیان بە دەربەندی ئینلگیزیدا زیندانیکران

دوو هاوڵاتی فەڕەنسی سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا بە تاوانی یارمەتیدانی کۆچبەران بۆ تێپەڕبوونیان بە...
زانیارى زیاتر

سەدان کۆچبەر لەدژی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران لە فڕۆکەخانەى پاریس خۆپیشاندانیان کرد

سەدان کۆچبەری نائاسایی لە فڕۆکەخانەى پاریسی پایتەخت لەدژى دیپۆرتکردنەوەى کۆچبەرانى نائاسایی دیکە...
زانیارى زیاتر

پۆلیسی دەریاوانی فەڕەنسا نۆ کۆچبەری دەستگیرکرد کە لە هەوڵدابوون بە دەربەندی ئینگلیزیدا بپەڕنەوە

ڕۆژی شەممە، 19ی ئایاری 2019، پۆلیسی دەریاوانی فەڕەنسا دەستیگرت بەسەر بەلەمێکى بچوکدا کە نۆ کۆچبەری تێدابوو و...
زانیارى زیاتر