یۆنان؛ لە کاتی ڕاوەدوونانی پۆلیسدا کۆچبەرێک گیانی لەدەستدا
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە لە ناوچەی کوزانی لە باکوری یۆنان، کۆچبەرێک گیانی لەدەستدا و 10ی تریش برینداربوون، ئەوەش دوای ئەوەى پۆلیس بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی کۆچبەران شوێنی ئۆتۆمبێلەکە کەوتبوو.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی یۆنان، ڕووداوەکە ڕۆژی 29ی کانونی دووەمی 2021 ڕوویداوە کاتێک شۆفێرەکە هەوڵی داوە لە بازگەیەکی پۆلیس هەڵبێت و بە خێراییەکی زۆر ڕۆشتووە، لەناکاو کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەى لەدەستداوە.
هیچ زانیارییەک بەردەست نییە لەبارەى ناسنامەى کۆچبەرەکان، بەڵام بریندارەکان کە شۆفێرەکەشی تێدایە گەیانراونەتە نەخۆشخانەی کوزانی لە یۆنان.
پڕۆژەی کۆچبەر _ 3/2/2021
خاوەنی وێنە: جۆس هەرناندز
ناونیشانی وێنە: ئەسینا، یۆنان – 27ی ئابی 2019. ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی یۆنان لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی ئەسینا
ئەم وتارە شەیر بکە