مەکدۆنیای باکور؛ زیاتر لە 80 کۆچبەر ڕزگارکران کە لەناو بارهەڵگرێکدا شاردرابوونەوە
پۆلیسی مەکدۆنیای باکور لە دوو کردەی جیاوازدا 82 کۆچبەریان دەستبەسەرکرد کە لەناو بارهەڵگرێکدا شاردرابوونەوە.
بارهەڵگری یەکەم کە 62 کۆچبەری هەڵگرتبوو لەسەر ڕێگای سەرەکی باکور-باشور دەستبەسەرکرا لەنزیک سنوری یۆنان. بارهەڵگری دووەمیش کە 20 کۆچبەری هەڵگرتبوو لەسەر ڕێگایەکی سەرەکی لە نزیک سنوری باکوری مەکدۆنیا لەگەڵ سیبریا دەستبەسەرکرا، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیس.
پۆلیس شۆفێرەکانی دەستگیرکرد و سەرجەم کۆچبەرانیش کە خەڵکی پاکستان و بەنگلادش و ئەریتریا و مالی بوون ڕەوانەی ناوەندی کۆچبەران کران لە شاری سنوریی گەڤەلیجا و چاوەڕێی دیپۆرتکردنەوە دەکەن بۆ یۆنان.
پڕۆژەی کۆچبەر – 8/7/2021
خاوەنی وێنە: گیۆڤانی ڤاڵێ
گەڤگەڵیجا، مەکدۆنیا – 11ی شوباتی 2016: ئەفسەرێکی پۆلیس لەگەڵ کۆچبەر و پەنابەران لە کەمپێکی کاتیی کۆچبەران.
ئەم وتارە شەیر بکە