نێردەی مافی مرۆڤی ئەوروپا: بۆسنە پێویستە ڕێگری لە قەیرانی مرۆیی بگرێت لەناو کۆچبەراندا

ڕۆژی 11ی کانونی یەکەمی 2020، دەنجا میجاتۆڤیک، نێردەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، پێویستە بۆسنە هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ باشترکردنی دۆخی خراپی هەزاران کۆچبەر و پەناخواز لە باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە.

ئەوەش دووەم هۆشداری ئەوروپییە لەبارەی قەیرانی چاوەڕوانکراوی مرۆیی دوای ئەوەى یەکێتی ئەوروپا داوای لە بۆسنە کرد ژیانی زیاتر لە سێ هەزار و 500 کۆچبەر بپارێزێت کە لە دەرەوە و لەسەر شەقامەکان دەخەون بە تایبەت لە سەرمای زستانی سەختی بەڵکان.

لە نامەکەیدا، میجاتۆڤیک باسی لە “دۆخی هەرە خراپی” ژیانی کۆچبەران کردووە لە کەمپی لیپا لە باکوری ڕۆژئاوای شاری بیهاج کە زۆر زۆر قەرەباڵغە و کارەبا و ئاوی خواردنەوەى زۆر کەمە.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نزیکەى 10 هەزار کۆچبەر بەبێ بوونی شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاو لە بۆسنە هەن، ئەو کۆچبەرانە دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە وڵاتی کرواتیا کە ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە، دواتریش لەو ڕێگەیەوە خۆیان بگەیەننە  و دواتریش بچن بەرەو وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا. 

پڕۆژەی کۆچبەر _ 17/12/2020

وێنەگر: Ajdin Kamber

ناونیشانی وێنە: کەمپی کۆچبەران لە بۆسنە و هەرسک لە نزیک سنوری کرواتیا. خێمە و کەمپی پەنابەرانی سوری.