هەرێمی کوردستان دەوامی دامودەزگاکانی دەستپێدەکاتەوە پاش دوو مانگ لە داخستنی

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دەستپێکردنەوەى دەوامی ئاسایی وەزارەت و دامودەزگاکانی لە ڕۆژی 11ی ئایار، ئەویش دوای دوو مانگ داخستنی بەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا.

حکومەت هەروەها دەستیکردووە بە سوککردنی ڕێکارەکان و جموجوڵی ترانزێتی بازرگانی لە دەروازە سنورییەکانی لەگەڵ ئێران دەستپێکردەوە، بەڵام هێشتا دەوامی قوتابخانە و زانکۆکان بە داخراوی ماونەتەوە و وانەکان بە ئۆنلاین دەخوێنرێن.

بەپێی دواین ئامار، تاوەکو ئەمڕۆ شەممە، 9ی ئایاری 2020، 391 حاڵەتی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە 366 کەسیان چاکبوونەتەوە، هەروەها پێنج حاڵەتی مردنیش بەهۆی ڤایرۆسەوە تۆمار کراوە.

 

پڕۆژەى کۆچبەر _ 9/5/2020

وێنەگر: ئیماسکاریتی

ناونیشانی وێنە: هەولێر، کوردستان/عێراق: 27ی ئەیلولی 2017: بازاڕی سەرەکی ناوشاری هەولێر کە فوارەى ئاوی تێدایە.