تەرمی دوو کۆچبەری کوردی عێراقی لە ڕێگادا بۆ ئەوروپا دۆزرانەوە

ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران و ئاوارەکان ڕایگەیاند، تەرمی دوو کۆچبەری کوردی کە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا مردبوون لە یۆنان و تورکیا دۆزرانەوە. بەمزوانە تەرمی هەردووکیان دەگەڕێنرێتەوە کوردستان.

یەکێک لە کۆچبەرەکان ناوی سەیوان ساڵحە، تەمەنی 30 ساڵە و خەڵکی شاری ڕانیەیە، سەیوان لە کەنارئاوەکانی تورکیا لە دەریای ئیجە دۆزراوەتەوە.

هەروەها شکار محەمەدی تەمەن 31 ساڵ کە خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە دارستانە چڕەکانی شاری ساڵۆنیکی یۆنان دۆزراوەتەوە.

پڕۆژەى کۆچبەر _ 6/8/2020

خاوەن وێنە: IV. andromeda

ئەدیرنە، تورکیا – 4ی ئازاری 2020: کۆچبەران لە ڕێگایەکی ئیدرنەدا بەڕێوەدەچن. تورکیا چیتر دەروازەکانی داناخات بۆ ئەو کۆچبەرانەى دەیانەوێت بچن بەرەو ئەوروپا.