ئایا کەسێکی نزیکت هەیە لە ئەوروپا؟ لەوانەیە قاچاخچییەکانت پێت بڵێن ڕێگای قاچاخ و نائاسایی تەنها ڕێگان بۆ گەیشتن بە خزمەکانت لەوێ، بەڵام لە ڕاستیدا دەکرێت تۆ سودمەندبیت لە “family reunification” یاخود یەکگرتنەوەى خێزانی، تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکە تاوەکو زیاتر بزانیت!
ئایا تۆ خوێندکارێکی بەهیوایت و دەتەوێت کۆچی نائاسایی بکەیت؟ لەوانەیە قاچاخچییەکان پێت بڵێن ئەو ڕێگار دور و مەترسیدارە تاکە بژاردەی تۆیە، بەڵام لە ڕاستیدا لەوانەیە تۆ شیاو بیت بۆ یەکێک بژاردە یاسایی و سەلامەتەکان بۆ چوون بۆ دەرەوە و ژیانکردن تێیدا. تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکە تاوەکو فێری چۆنیەتی وەرگرتنی ڤیزای خوێندن لە دەرەوە بزانیت.
لەوانەیە قاچاخچییەکان پێت بڵێن کە گەشتی دور و درێژ و مەترسیداری قاچاخی تەنها رێگای کۆچکردن بێت، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە، دەکرێت تۆ شیاو بیت بۆ یەکێک لەو چەند ڕێگا یاسایی و سەلامەتانەى هەن بۆ گەشتکردن بۆ دەرەوە. تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکە بۆ زانیاری لەبارەى جێگرەوەکانی کۆچکردنی نائاسایی!
ئاکار لەکۆتاییدا دەگات بە ئەوروپا، خۆى لە کامپێکى پیس و قەرەباڵغى کۆچبەراندا دەدۆزێتەوە. لەبارودۆخێکى زۆر خراپدایە و چارەسەرى پێویستى پزیشکى وەکو پێویست وەرناگرێت. گوێبیستى هەندێک لە کۆچبەران دەبێت کە دەکرێت چارەسەرێک هەبێت بۆ کێشەکانى. تەماشاى ئەڵقەى کۆتایى بکە بۆئەوەى بزانیت گەشتەکەى چۆن کۆتایى پێدێت.
ئاکار ناچار دەبێت هاوڕێکەى جێبهێڵێت لەکاتێکدا قۆناغى داهاتووى گەشتەکەى دەستپێدەکات: کە پەڕینەوەیە لە دەریا. ئایا گروپەکەى دەتوانن خۆیان دەرباز بکەن بۆ ئەوبەرى دەریاکە بەبێ ئەوەى زیانیان پێبگات؟ تەماشاى ئەڵقەى پێنج بکە بۆئەوەى بزانیت چى ڕوودەدات.
گەشتێکى ساردە، لەکاتێکدا ئاکار و هاوڕێکانى لەو کۆچکردنەدا بەناو چیاکاندا کە بەفر دایپۆشیون تێدەپەڕن تەنها بۆئەوەى خۆیان دەربازبکەن لەوەى دەستگیر بکرێن. کاتێک دەگەن بە خاڵى وەستانى داهاتوویان، شتێکى چاوەڕواننەکراو ڕوودەدات کە ئەمەش ئاکار ڕووبەڕووى مەترسییەکى زۆر گەورە دەکاتەوە. تەماشاى ئەڵقەى پێنج بکە بۆئەوەى بزانیت چى ڕوودەدات.
لەدواى گەشتێکى تاقەت پڕوکێن بەپێ، ئاکار و هەندێ لە کۆچبەرانى دیکە شەو لە دەرەوە بەسەردەبەن. لەوێ گوێبیستى چیرۆکەکانیان دەبێت. تەماشاى ئەم ئەڵقەیە بکە بۆئەوەى بزانیت چیرۆکەکانیان چین.
ئاکار تازە دەستى بە گەشتەکەى کرد بەڵام لەئێستاوە ترساوە. ئەوەى جێى دڵخۆشیە، هاوڕێیەک دەدۆزێتەوە. ئایا ئەو هاوڕێیەتییە یارمەتیدەرى دەبێت بۆئەوەى سەلامەت دەربچێت لەکاتێکدا کە لە یەکەم سنوور دەپەڕێتەوە؟ تەماشاى ئەڵقەى دووەم بکە بۆئەوەى بزانیت چى ڕوودەدات!
چیرۆکى ئاکار ببینن. بەمزوانە لە قوتابخانە دەردەچێت و باوکى پلانى گەورەى بۆ داهاتووى ئەو هەیە. لە یەکەم ئەڵقەى لە ڕێگادا بزانە چى ڕوودەدات.