یۆنان پەرژینە دڕکاوییە سنورییەکەى لەگەڵ تورکیا درێژتر دەکات بۆ ڕێگری لە پەڕینەوەى کۆچبەران

ڕۆژی 24ی ئابی 2020، ستیلیۆس پێتساس، وتەبێژی حکومەتى یۆنان ڕایگەیاند، وڵاتەکەى بڕیاری داوە پەرژینە دڕکاوی و کۆنکرێتییە سنورییەکەى لەگەڵ تورکیا درێژتر بکات بۆ ڕێگری لەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت بە نائاسایی بگەنە ئەو وڵاتە.

لە ئێستادا دیوارەکە 12.5 کیلۆمەترە و ساڵی 202 دروستکرا بە مەبەستی ڕێگری لە کۆچبەران، ئەمجارە لەلایەن پۆلیس و سوپاوە درێژتر دەکرێت. پێشتر و لە مانگی ئازار، وتەبێژی حکومەت باسی لەوە کرد کە تاوەکو 40 کیلۆمەتر درێژدەکرێت.

شوباتی ئەمساڵیش، یۆنان پلانی دانا بۆ دروستکردنی بەربەستێکی سەرئاوکەوتوو لە دەریای ئیجە بۆئەوەى ڕێگری لە پەڕینەوەى کۆچبەران بگرێت بۆ دورگەکانی.

پڕۆژەی کۆچبەر _ 27/8/2020

خاوەنی وێنە: ئاگاتییای

ناونیشانی وێنە: باڵندە لەسەر تەلی دڕکاوی لەسەر سنوری یۆنان