لە ماوەى 10 ڕۆژدا تورکیا 545 کۆچبەری دەستگیرکردووە
لە 10 ڕۆژی یەکەمی مانگی تەموز، هێزی پاسەوانی دەریایی تورکیا 545 کۆچبەر و پەناخوازیان لەناو بەلەمی چوپی و کەشتیدا لە ئاوەکانی دەریای ئیجە دەستگیرکرد، ئەوەش بەپێی داتاکانی ئاژانسی ئانادۆڵوی فەرمی حکومەتى تورکیا.
گەورەترین ئۆپراسیۆن ڕۆژی 7ی تەموز بوو کاتێک 276 کۆچبەری نائاسایی لەناو بەشی خوارەوە و داخراوی کەشتیەکدا لە کەنار ئاوەکانی پارێزگای ئیزمیر دەستگیرکران، پێنج ئۆپراسیۆنی تریش بەڕێوەچوون.
ئەو کۆچبەر و پەناخوازە ڕزگارکراوانە کە ژن و منداڵیشیان تێدایە خەڵکی چەند وڵاتێکی جیاوازن و سەرجەمیان نێردراون بۆ ناوەندەکانی پێشوازی لە کۆچبەران.
پڕۆژەى کۆچبەر_ 18/7/2020
خاوەنی وێنە: Photo Port
ناونیشانی وێنە: دەریای ئیجە، تورکیا، – 18ی تشرینی یەکەمی 2019: پاسەوانی دەریایی تورکیا کۆچبەران دەستگیردەکات. کۆچبەران و پەنابەران دەیانەوێت بە بەلەمی بچوک خۆیان بگەیەننە دورگەی لیسبۆس لە یۆنان دوای ئەوەى ئاوی تورکیایان لە دەریای ئیجە بڕیوە.
ئەم وتارە شەیر بکە