یورۆپوڵ: کۆچبەرانی نائاسایی لەژێر مەترسی چەوسانەوەدان بەهۆی سوککردنی ڕێکارەکانی کۆرۆنا

پۆلیسی یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دەدات لەوەى سوککردنی داخستن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا لەوانەیە ببێتەهۆی زیادبوونی چەوسانەوە و بەکارهێنانی کۆچبەرانی نائاسایی لەلایەن گروپە تاوانکارییە ڕێکخراوەکانەوە.

لە دواین ڕاپۆرتیدا یورۆپۆڵ دەڵێت، بەهۆی داخستن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا تێبینی خاوبوونەوەى شەپۆلی کۆچی نائاسایی کردووە، بەڵام هەرکاتێک ڕێکارەکان هەڵگیران دیسان شەپۆلەکە دەستپێدەکاتەوە. دەشڵێت، “شلکردنەوەى ڕێکارەکانی گەشتکردن و هاتوچۆ لەوانەیە ببێتەهۆی زیادبوونی جموجوڵ و هاتوچۆ کۆچبەرانی نائاسایی، چونکە پێشتر و لەکاتی داخستنەکەدا نەیانتوانیوە بە ئاسانی گەشت بکەن.”

ڕاپۆرتەکە باسی لەوەشکردووە کە لەوانەیە ڕێژەى چەوسانەوە و خراپ بەکارهێنانی کۆچبەران زیاتر ببێت، بە تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی کاری سێکسی.

پڕۆژەى کۆچبەر _ 23/5/2020

وێنەگر: جین ئیسینۆک

کۆچبەران لەسەر بەلەمێکی بچوکن، داوای هاوکاری دەکەن لە کەشتییەکی گەورە لە دەریا.