ڕاگرتنی ڕێکارەکانی پەنابەری لە یۆنان تاوەکو ناوەڕاستی ئایار درێژکرایەوە

بەپێی دواین ڕاگەیەندراوی حکومەتى یۆنان، ڕاگرتنی سەرجەم چالاکی و خزمەتگوزارییەکانی مافی پەنابەری لە یۆنان تاوەکو 15ی ئایار  بەردەوام دەبێت، یۆنان بانگەشەی ئەوە دەکات ئەو ڕێکارە بەهۆی خۆپارێزییەوەیە لە نەخۆشی کۆرۆنا.

لە بەرانبەردا چەند ڕێکخراوێکی مرۆییش لەوانە ئۆکسفام یۆنان تۆمەتبار دەکەن بەوەى لەژێر ناوی ڕوبەڕوبوونەوە و ڕێکاری خۆپارێزی لە کۆرۆنا مافی کۆچبەران پێشێل دەکات.

ڕافایل شیلهاڤ، ڕاوێژکاری سیاسەتی کۆچی یەکێتی ئەوروپا لە ڕێخراوی ئۆکسفام وتی، “لەجیاتی پاراستنی خەڵکی لە مەترسی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتى یۆنان ئەو پرسە بەکاردەهێنێت بۆ خۆدزینەوە لە کۆت و بەندی یاسا نێودەوڵەتیەکان و یەکێتی ئەوروپا.”

پڕۆژەى کۆچبەر _ 19/4/2020

وێنەگر: زۆلتان ماجۆر

پەرژێنی تەلبەنکراو لەکاتێکدا کۆچبران بە تەڵخکراو لە پشتەوە دیارە