کوردستانى عێراق

حەوت جێگرەوەى (بەدیل) سەرنجڕاکێش بۆ کۆچکردنی نائاسایی کوردانى عێراق

حەوت جێگرەوەى (بەدیل) سەرنجڕاکێش بۆ کۆچکردنی نائاسایی کوردانى عێراق

بژاردەکانى کوردانى عێراق چین لە گەڕانیان بەدوای ژیانێکى باشتردا بەبێ ئەوەى ژیانیان بخەنە مەترسییەوە بەهۆى کۆچکردن لە عێراقەوە بۆ ئەوروپا؟ لەم بابەتەدا چوار لە ڕێگەکانی چوون بۆ ئەوروپا بە ڕێگەیەکى یاسایی و سێ جۆر دەستخستنی هەلی کار و هۆکارەکانى ژیانێکى خۆشگوزەران لە عێراق فێربە.

جێگرەوە یاساییەکان بۆ کۆچکردنی نائاسایی بۆ ئەوروپا

زۆر گرنگە بژاردەکانى باشکردنی دۆخی ئابوری کەسى کۆچبەر لە کوردستانی عێراق لەبەرچاوبگیرێت لەکاتێکدا هەزاران کەس لەڕێگەى کۆچکردنی نائاسایی بۆ ئەوروپا سامانە پاشەکەوتکراوەکەیان بەفیڕۆ دەدەن.

چەند ڕێگایەکی سەلامەتتر و ئاسایشتر هەیە لەجیاتی کۆچکردنی نائاسایی بۆ باشکردنی ژیان و بژێوی، بۆ نمونە:

  • چەندین ڕێکخراو هەیە کە خولی فێرکاری خۆڕایی دەکاتەوە یان بەرنامەی دۆزینەوەى هەلی کار یان خزمەتگوزارییەکانى دامەزراندن پێشکەش دەکات لە هەرێمی کوردستان.
  • هەزاران کەس ژیان لە گەشتە نائاساییەکاندا بۆ کیشوەری ئەوروپا گیان لەدەست دەدات، بۆیە پێویستە لە سەرەتادا و لەپێش هەموو شتێکەوە بیر لە ڕێگا یاساییەکان بکرێتەوە.

دووبارە نیشتەجێکردن

داواکردنی مافی پەنابەری واتە گەڕان بەدوای پاڕێزگارییەکى نێودەوڵەتیدا لە چەوسانەوە یان هەڕەشە و زیانێکى جدی لە وڵاتەکەى خۆتدا. لەکاتێکدا تۆ لە وڵاتەکەى خۆتدا سەلامەتیت، بۆ نمونە لە تورکیا، ئەتوانیت داوای دووبارە نیشتەجێکردن بکەیت بۆ وڵاتێکى ئەوروپی، پڕۆسەکەش تەواو یاساییە و زۆریش سەلامەت و هەرزانە.

لە ساڵی ٢٠١٦دا، ٤٣٣٣ عێراقی لە تورکیاوە پڕۆسەى دووبارە نیشتەجێکردنیان ئەنجامداوە  بۆ وڵاتانى دیکەى ئەوروپا وەک هۆڵەندا و ئەڵمانیا و هەروەها ئەمریکاش. ئەو کۆچبەرانەى کە هەلى دووبارە نیشتەجێکردنیان پێ دەدرێت، دەتوانن بە فڕۆکە بفڕن بۆ ئەو وڵاتەى دەیانەوێت بە گەرەنتی مۆڵەتى نیشتەجێبوونی. تەنها لە ساڵی ٢٠١٦دا، نەتەوە یەکگرتووەکان پڕۆسەى دووبارە نیشتەجێکردنی بۆ ١٢٥٨٠٠ کۆچبەر کردووە.

زانیاری زیاتر لەبارەى پڕۆسەى دووبارە نیشتەجێکردن بە هاوکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لێرە ببینە.

یەکگرتنەوەى خێزانی

لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، یەکگرتنەوەى خێزانی یەکێک بووە لە هۆکارە سەرەکییەکانی کۆچکردن بۆ ئەوروپا. ئەوەش ڕێگە بەو کەسانە دەدات کە بە شێوەیەکى یاسایی لە ئەوروپا دەژین تا بە خێزانەکانیان بگەن.

بە دەربڕینێکی تر، ئەگەر یەکێک لە ئەندامانی خێزانی پلە یەک مافی پەنابەرێتى یان نیشتەجێبوونى هەمیشەیی هەبێت لە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپی، ئەوە ڕێگەپێداروە کە هاوسەر یان دایک و باوک یاخود منداڵ پەیوەندییان پێوە بکات و بچێت بۆ لای.

وڵاتانی ئەوروپی چەند مەرجێک و ماوەیەک چاوەڕوانی دەسەپێنن لەپێش ڕێگەدان بە یەکگرتنەوەى خێزانی بۆ نیشتەجێبوون و سەرچاوەی پێویست و دڵنیایی تەندروستی. بۆ زانیاری زیاتر، لێرە تەماشای مافی یاساییەکانى هاوڵاتی بکە.

ڤیزای خوێندکار

ئەوانەى لە زانکۆکانی ئەوروپا وەرگیراون و دەتوانن کرێی خوێندنەکە بدەن دەتوانن داوای ڤیزای خوێندکاری شنگن بکەن و ڕێگەیان پێ دەدرێت بخوێنن  و گەشت بکەن و کاریش (نیو دەوام) بکەن. ڕێگە بە هەڵگری ئەو جۆرە ڤیزایە دەدرێت کە بەردەوامی بە خوێندنەکەی بدات لە وڵاتانی ناوچەى شنگن بەبێ بوونی ڕەگەزنامە و ڤیزای کۆچبەران.

لەوانەیە کرێی خوێندن هەرزانتر بێت لە کۆچکردنی نائاسایی. بۆ نمونە، بڕوانامەى بەکالۆریۆس لە زانکۆی ئەمستەردام نزیکەى ٩٠٠٠ یۆرۆی تێدەچێت. بەڵام گەشتێکى نائاسایی بۆ ئەوروپا نزیکەى ٢٠,٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکی تێدەچێت.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر داواکاری ڤیزای خوێنندکاری شنگن، کلیکی ئێرە بکە

ڤیزای کارکردن

ڤیزای کارکردن ڕێگەپێدانێکى ترە لەلایەن وڵاتانی ناوچەى شنگن کە ڕێگە بە هەڵگرانى ئەو ڤیزایە دەدات لە کۆمپانیا و پەیمانگەکانی ئەو ناوچانە کاربکەن و هەروەها دەتوانن بە تەنها یان لەگەڵ خێزانەکانیان بەبێ ڕەگەزنامەى ئەو وڵاتە بمێننەوە.

کۆچبەران دەتوانن بە شێوەیەکى ئاسایی گەشتى ئەوروپا بکەن ئەگەر کارێکیان دۆزییەوە کە بتوانێت ڤیزای کارکردن بدات. زۆرجار ئەو کارانە پێویستى بە کارامەیی و شارەزایی تایبەت دەبێت کە لەو وڵاتانەدا پێویستن. زۆربەى هەلی کارەکان بە ئۆنلاین ڕیکڵامیان بۆ دەکرێت و دەتوانرێت لە عێراقەوە پڕ بکرێنەوە.

هەموو زانیارییەکان لەبارەى هەلی کار لە ڤیزای شنگن لێرە هەیە

بژاردەى جێگرەوە بۆ کوردانی عێراق

لەوانەیە هەلی کار و دامەزراندن بۆ کورد لە عێراق زیاتر بێت وەک لە ئەوروپا و ئەوەى پەیوەندی بە کۆچکردنی نائاساییەوە هەیە. لێرە باسی چەند دانەیەک دەکەین.

بۆنە پیشەگەرییەکان لە کوردستان

لە ساڵی ٢٠١٣ەوە، چەند پلاتفۆرمێکى بۆنە پیشەگەرییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا هەن. بۆنە پیشەگەرییەکان کار و خاوەنکارەکان دەبەستێتەوە بەو کەسانەى کە بەدوای کاردا دەگەڕێن یان دەرچووی زانکۆن.

لە مانگی حوزەیرانى ٢٠١٨دا، زانکۆی کوردستان-هەولێر بۆنەیەکى پیشەگەریی ڕێکخست لە هەولێر کە تێیدا زیاتر لە ٢٠ کۆمپانیا لە بوارەکانی پەیوەندی، کاری مرۆیی، میکانیک، خواردەمەنی، نەوت و گاز بەشدارییان تێدا کرد و زیاتر لە ١٠٠ هەلی کاریان دابین کرد بوو.

ئایا بەدوای تۆڕی پەیوەندییەکان و هەلی کاری زیاتردا دەگەڕێیت؟ ئەى بۆ بەشداری بۆنەى داهاتوو نیشتمان تێدئێکس ناکەیت؟ ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە ٦٠٠٠ گەنجی خۆبەخش بەشدارییان تێدا کرد لە سەرانسەری هەرێمی کوردستانی عێراقەوە. دەرچوویەکى نوێی زانکۆ لە کۆتایی ئیڤێنتەکەدا وتی، ” بەڕاستى ئیڤێنتەکەى ئەمڕۆ سەرنجی ڕاکێشام و وایلێکردم دووبارە بیربکەمەوە لەبارەى هەموو ئەو پلانانەى لە مێشکمدا هەیە بۆ ئەوەى لە واقعیدا جێبەجێیان بکەم.”

هەلی کار و وەرگرتنى خولی فێربوون لەڕێگەى ئینتەرنێتەوە

ئەگەر دۆزینەوەى کار لە کوردستان سەختە، کۆچبەران دەتوانن لەڕێگەى ئینتەرنێتەوە بژاردەی جێگرەوە بۆ بژێوی یان شارەزاییەکى نوێ بەدەستبهێنن. هەندێ ڕێکخراو هەیە کە هاوکاریی بێبەرامبەر پێشکەش دەکات وەک ئای ئۆ ئێم ماگێنت کە لە ڕێگەى ئینتەرنێتەوە خولی پیشەیی و هەلی کار پێشکەش دەکات بە کۆچبەرە گەڕاوەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

ئەو کۆچبەرانەى کە بیر لە دووبارە کۆچکردن دەکەنەوە دەتوان بە ناو داتابەیسەکانى ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیدا بگەڕێن بۆ هەندێ سەرچاوەی بەسود.

بەرنامەکانى فێرکردنی پیشەیی

چەند ڕێکخراوێکى ناحکومی خولی فێرکردنی پیشەیی دەکەنەوە و پارەی کاش دەدەن لە بەرامبەر کارکردندا کە یارمەتی بەشداربووان دەدات تاوەکو قوتابخانەکان نۆژەنبکرێنەوە یان ڕێگا دروستبکرێت یاخود مەشقیان پێ دەکرێت تاوەکو شارەزاییەک بدۆزنەوە و دواتر بەهۆى ئەو شارەزاییەوە کار بدۆزنەوە.

ئەنجومەنى پەنابەرانى دانیمارکی (دی ئاڕ سی) سەرنتەرێکى لە هەولێر هەیە بۆ پشتگیری ئەوانەى بەدوای کاردا دەگەڕێن و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە خزمەتگوزاری هەلی کاری پێشکەشى زیاتر لە ١٠ هەزار کەس کردووە.

نمونەیەکى تر، مانگی ئایار و ئەیلولی ٢٠١٨، ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (فایف وەن لابس) خولێکی چڕی بۆ ٤٠ گەنج لە کوردستانی عێراق و سوریا کردەوە لە هەولێر. فایف وەن لابس بەردەوام دەبێت لە پێدانی ئەم جۆرە خولانە لە سەرانسەر وڵات.

لە کۆتاییدا

  • ڕێگەى ژیرانەتر هەیە بۆ باشکردنی ژیانی کەسێک لەجیاتى هەوڵدان بۆ کۆچکردن بە شێوەیەکى نائاسایی لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بۆ ئەوروپا.
  • چوار ڕێگەى سەرەکی هەیە بۆ ئەوروپا: ڤیزای خوێندکار، ڤیزای کارکردن، یەکگرتنەوەى خێزانی، ڕیسێتڵمێنت بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
  • هەموو کەسێک دەتوانێت لە هەرێمی کوردستان کار بدۆزێتەوە و بازرگانیەکی سەرکەوتوو ئەنجام بدات.
  • خولەکانى فێربوون و ئیڤێنتەکانى دۆزینەوەى هەلی کار و دۆزینەوەى هەلی کار لەسەر ئینتەرنێت بەشێکن لەو هەلانەى کە کوردانى عێراق دەتوانن بەدەستیبهێنن.

ئەم زانیاریانە بڵاوبکەنەوە.

"بەشداریکردن بۆ وەرگرتنى هەواڵەکان "

خۆت تۆماربکە و نوێترین هەواڵ لەبارەى کۆچکردن وەربگرە
Success - we'll be in touch shortly
Sorry! Please try again.