ساڵانە، هەزاران عێراقی دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەى خۆیان دوای ئەوەى ناتوانن لە ئەوروپا بمێننەوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەوەیە کە کۆچکردنیان بە شێوەیەکى نائاسایی بۆ ئەوروپا لەسەر بنەمای زانیاری ورد و دروست نەبووە و شارەزای چۆنیەتى مانەوە لە ئەوروپا و ژیانى ڕاستەقینەی ئەوروپا نەبوون. ئەوان لە گەشتەکەیاندا پارە و کات بەفیڕۆداوە و ژیانیان خستووەتە مەترسییەوە.
زۆڕێک لە کۆچبەرانى نائاسایی عێراقی پێیانوایە دەستبەجێ مافی پەنابەرێتى بەدەستدەهێنن و بەخێرایی پشتیوانى دارایی لە حکومەتەکانى وڵاتانى ئەوروپا بەدەستدەهێنن و کاریان دەست دەکەوێت. زۆربەى وڵاتانى ئەوروپا سیاسەت و یاسای کۆچبەرانیان توندکردووە و چانسى وەرگرتنى مافی پەنابەرێتى لەلایەن کەسانى عێراقی زۆر لاوازە.
ئامانجی ئەم زانیارییە باوەڕپێکراو و نوێیانە پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییەیە و کاریگەری دەکاتە سەر بیرکردنەوەى کۆچبەر کە ئایا کۆچکردن بۆ ئەوروپا بڕیارێکى دروستە یاخود نا.