سێ کۆچبەری تر لە کەمپێکی سەر دورگەکانی یۆنان توشی کۆرۆنا بوون

ڕۆژی 17ی ئاب، میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە کە پشکنینی کۆرۆنای سێ کۆچبەری تری کەمپی ڤیاڵ لە دورگەی چیۆس پۆزەتیڤ دەرچووە و دەرکەوتووە توشی ڤایرۆسەکەوە بوون.

کۆچبەرە توشبووەکان بەرکەوتنیان هەبووە لەگەڵ کۆچبەرێکی 35 ساڵی یەمەنی کە پێشتر توشی ڤایرۆسەکە بوو بوو. بەهۆی ئەوەشەوە، تەواوی کەمپەکە تاوەکو 25ی ئاب کەرەنتینەکرا و داخرا.

لەئێستادا کەمپەکە سێ ئەوەندەى توانای خۆی کۆچبەری لەخۆگرتووە، ڕێکخراوە مرۆییەکان نیگەرانی جدییان دەربڕیوە بۆ ئەو کۆچبەرانەى لەو کەمپە قەرەباڵغانەدا دەژین بە تایبەت لەم کاتەى ئێستا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە و بە “شوێنێکی لەبار” بۆ بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە وەسفی دەکەن.

پڕۆژەى کۆچبەر _ 20/80/2020

خاوەنی وێنە: جوەرگەن ناواک

ناونیشانی وێنە: یۆنان، 10ی ئازاری 2019: کەمپێکی زۆر قەرەباڵغی پەنابەران لەسەر گردێکی شاری سامۆس لە دورگەی سامۆس لەیۆنان