تەرمی کۆچبەرێکی هەرزەکاری سودانی لە کەنارئاوەکانی فەڕەنسا دۆزرایەوە

تەرمی کوڕێکی کۆچبەری سودانی 16 ساڵ لە کەنارئاوەکانی فەڕەنسا دۆزرایەوە کە هەوڵیدابوو لەڕێگەی ئاوی ئینگلیزییەوە خۆی بگەیەنێتە بەریتانیا. بەپێی قسەى هاوڕێکەى، کاتێک بەلەمە چوپییەکەیان نقوم بووە لە ئاوی ئینگلیزیدا، ئەو نەیتوانیوە خۆی ڕزگار بکات.

مارلین سچیپا، وەزیری فەڕەنسا بۆ کاروباری هاوڵاتیبوون “ئەوپەڕی خەمباری” خۆی دەربڕی بۆ ڕووداوەکە و بەڵێنی دا کە حکومەت وەڵامی دەبێت لەدژی “ئەو قاچاخچییانەى کە سود و قازانج لە نەهامەتی مرۆڤەکان وەردەگرن.”

تەنها لەم مانگەدا، ئابی 2020، زیاتر لە 650 کۆچبەر بە بەلەمی بچوک ئاوی ئینگلیزییان تێپەڕاندووە، حکومەتی بەریتانیاش بەردەوامە لە دەستگیرکردنی کۆچبەرانی نائاسایی لەو ڕێگادا.

پڕۆژەى کۆچبەر _ 20/8/2020

خاوەنی وێنە: سوسان پلیچەر

ناونیشانی وێنە: کەشتی هێزی سنوری کەنارئاوەکانی بەریتانیا دەگەڕێتەوە بۆ فۆڵکستۆن هاربەر دوای بەشداربوون لە ئۆپراسیۆنێکدا بۆ هێنانەوە و ڕزگارکردنی کۆچبەران.