پاسەوانی سنوری بەریتانیا لەکاتی کۆرۆناشدا چالاکە و 500 کۆچبەریان دەستگیرکرد کە ویستوویانە ئاوی ئینگلیزی تێپەڕێنن
لەماوەى ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە 23ی ئازاری 2020ەوە، هێزەکانی پاسەوانی سنوری بەریتانیا 486 کۆچبەریان دەستگیرکردووە کە لە هەوڵدابوون لە فەڕەنساوە و بە ئاوی ئینگلیزیدا خۆیان بگەیەننە بەریتانیا.
بەپێی لێدوانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، ئەوانەى تازە دەگەن لەلایەن بەرپرسانی پاسەوانی سنورەوە دەستگیردەکرێن و ڕەوانەى ناوەندەکانی پێشوازی کۆچبەران دەکرێن بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان. ئەوان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ ناکرێت بەڵام چاودێری دەکرێن بۆ ئەگەری بوونی نیشانە تیاندا.
پێشتر وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا جەختیکردەوە کە “ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نابێت لەسەر ئۆپراسیۆنی وەڵامدانەوەی ڕووداوە نهێنییەکان و هێشتا توانامان هەیە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەیان.”
پڕۆژەى کۆچبەر _ 4/5/2020
وێنەگر: کریستیان بێرد
ناونیشانی وێنە: ڕامسگەیت، بەریتانیا – 9ی نیسانی 2020، کەشتییەکی هێزەکانی کۆنتڕۆڵکردنی سنوری بەریتانیا کە پێی دەوترێت ڤیجیڵانت ئین ڕامسگەیت ڕۆیڵ هابەر.
ئەم وتارە شەیر بکە