ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ئەمساڵ لە نۆکەندی ئینگلیزییەوە پەڕیونەتەوە چوار ئەوەندەی ساڵی 2019 زیاترە

ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ئەمساڵ لە نۆکەندی ئینگلیزییەوە پەڕیونەتەوە چوار ئەوەندەی ساڵی 2019یە، دەسەڵاتدارانی بەریتانیاش بەردەوامن لە گرتنەبەری ڕێکارەکان بۆ ڕێگری لە گەیشتنی بەلەمە بچووکەکان بۆ کەناراوەکانی بەریتانیا.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، لەمساڵدا نزیکەی 615 بەلەمی بچوک کە بەلانی کەمەوە هەشت هەزار و نۆ کۆچبەری نائاسایی و پەناخوازانیان هەڵگرتبوو خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا، تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا چوار بەلەم کە 54 کۆچبەریان هەڵگرتبوو، بە نۆکەندەکەدا تێپەڕبوون.

لە ساڵی 2019وە لانیکەم 10 کەس ژیانیان لەدەستداوە، دواترینیان کارەساتی خنکانی خێزانێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە بەلەمەکەیان لە کەناراوەکانی فەڕەنسا نقوم بوو، دان ئۆ ماهۆنەی، بەرپرسێکی بەریتانی دەڵێت، دەبێت کۆچبەران “داوای مافی پەنابەرێت بکەن لە یەکەم وڵاتی پارێزراو کە پێی دەگەن و چیتر ژیانیان نەخەنە مەترسییەوە لەڕێگەی بە جێهێشتنی فەرەنسا بە بەلەمێکی بچوک”.

پڕۆژەی کۆچبەر _ 27/11/2020

خاوەنی وێنە: سوسان پڵیچەر

ناونیشانی وێنە: فۆڵکستۆن، کێنت-بەریتانیا. 24ی شوباتی 2019: هێزی سنوری بەریتانیا دەگەڕێنەوە بەندەری فۆڵکستۆن دوای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێک بۆ هێنانەوەى کۆچبەران لەناو دەریادا.