بەرپرسانی فەڕەنسا و هۆڵەندا 23 قاچاخچییان دەستگیرکرد

ڕۆژی 22ی کانونی دووەمی 2020، ئاژانسی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەماهەنگی دادپەروەری تاوان (یۆرۆجەست) ڕایگەیاند، لە کردەیەکی هاوبەشی نێوان بەرپرسانی فەڕەنسا و هۆڵەندا و بە هەماهەنگی یۆرۆجەست، 23 کەس دەستگیرکران بە تۆمەتی بە قاچاخبردنی نزیکەى 10 هەزار کۆچبەى کورد بۆ بەریتانیا.

قاچاخچییەکان کۆچبەرەکانیان لە ناوچەکانی نێوان لێ مانس و پۆیتریس لە فەڕەنسا هەڵگرتووە و پاشان بە چەندین ڕێگای جیاوازی وەک بەلەمی چوپی و ساردکەرەوەى بارهەڵگرەکان ناردوونیان بۆ بەریتانیا.

یورۆجەست دەڵێت، “قازانجی باندە تاوانکارییەکە بە 70 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت”، بە شێوەیەکی گشتیش، کۆچبەران حەوت هەزار یۆرۆیان لێ سەنراوە لە پێناو ناردنیان بۆ بەریتانیا.

19 لە دەستگیرکراوەکان ڕەوانەى گرتووخانەکانی فەڕەنسا کران و چوار کەسی تریان لە هۆڵەندا دەستگیرکران، پڕۆژەى کۆچبەر داوای زانیاری زیاتر لە تۆن ڤان لیرۆپ، وتەبێژی یورۆجەست کرد لەبارەى ناسنامە و وردەکاری زیاتر لەسەر قاچاخچییەکان بەڵام وتی “بەداخەوە زانیاری زیاترم لەبارەى ناسنامەى دەستگیرکراوەکان نییە.”

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى یۆرۆجەست، لە مانگی ئابی 2018دا بەرپرسانی فەرەنسا دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەو باندە تاوانکارییە فراوانە دوای ئەوەى چەند تۆمەتبارێک بە تابلۆی ئۆتۆمبێلی هۆڵەندییەوە دەستگیرکراون.

TMP – 10/02/2020

Photo credit: نەیبت ستۆک

Photo caption: مەڵهاوس، فەڕەنسا، 29ی نیسانی 2018، سەربازانی فەڕەنسا بە هێلەکی گولەنەبڕەوە لەسەر سنور هاتوچۆ دەکەن.

كۆچ دەكەیت؟ پەیوەندی بە شارەزای كۆچەوە بكە بۆ ئامۆژگاری

جیهان لە جوڵە و بزاوتدایە

جیهان لە جوڵە و بزاوتدایە – لەئێستادا ملیۆنان کەس کۆچ دەکەن، و زۆرێک لەوان ڕووبەڕووى ئەو حەقیقەتە سەختانە دەبنەوە کە ئاماژەن بۆئەوەى کە کۆچکردن لە سەدەى ٢١دا چ مانایەکى هەیە.

ئێمە بە چەند زمانێکى جیاواز زانیارى دروست و دواهەمین هەواڵەکانتان پێدەدەین لەبارەى کۆچکردن، بەشێوەیەک کە زۆر بەئاسانى کۆچبەران لە زانیارییەکان تێبگەن و بەئاسانیش زانیارییەکان وەربگرن.

زانیارى زیاتر