ڤیدیۆی بێزارکردنی کۆچبەران لەلایەن پۆلیسی فەڕەنساوە توڕەیی بەدوای خۆیدا هێنا
بڵاوبوونەوەى ڤیدیۆی ساتی بڵاوەپێکردن و چۆڵکردنی کەمپی کاتی کۆچبەران لە ناوچەی سەینت دێنیس لە باکوری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا گروپ و ڕێکخراوە مرۆییەکانی توڕە کرد.
لە ڤیدیۆکەدا کە لەلایەن ڕۆژنامەنوسێکی فەڕەنسییەوە گیراوە و لە تویتەری خۆی بڵاوی کردووەتەوە دەردەکەوێت کە نزیکەى 300 بۆ 400 کۆچبەر بە جانتا و بەتانییەکانیانەوە لەسەر شەقامێک وەستاون و پۆلیسیش دەیەوێت بە زۆر ناوچەکە چۆڵ بکەن.
یان مانزی لە گروپی یوتوپیا56 کە هاوکاری کۆچبەران دەکات دەڵێت، “ئەوە زۆر نامرۆڤانەیە، زۆر ئاشکرایە کە پۆلیس دەیەوێت شێتیان بکات، پۆلیس دەیەوێت پشێوی دروست بکات و هەندێکیان دەستگیر بکات.”
دەشڵێت، “ئێمە هەموو شەوەکە لەگەڵیان بووین کاتێک لەلایەن پۆلیسەوە چواردەوریان درابوو، تاوەکو کاتژمێر پێنجی بەیانی بەردەوام بوون.”
پڕۆژەی کۆچبەر _ 26/11/2020
خاوەنی وێنە: Frederic Legrand – COMEO
ناونیشانی وێنە: فەڕەنسا، 31ی تشرینی یەکەمی 2016. ئۆپراسیۆنێکی پۆلیس بۆسەر کەمپێکی کۆچبەران لە باکوری ڕۆژهەڵاتی پاریس.
ئەم وتارە شەیر بکە