کۆچبەران لە بۆسنە لەناو خێمەی سارد و سڕدا دەژین.. کۆچی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات
ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لە دۆخی خراپی نزیکەى سێ هەزار کۆچبەری نائاسایی کە لە باکوری بۆسنە و لە سەرما و سۆڵەی زستانی ئەو وڵاتە ژیان بەسەر دەبەن، ئەوەش بەپێی ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز.
هەندێک لە کۆچبەرانی لەسەر شەقام و لە دەرەوە دەخەون دوای ئەوەى دوو هەفتە لەمەوپێش کەمپی لیپا لەسەر سنوری کرواتیا بەهۆی ئاگرێکەوە وێران بوو، ئەوان لەئێستادا لە خێمەی کاتی و سارد و قوڕاویدا دەژین.
پاوڵ دیلۆن، وتەبێژی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بە ڕۆیتەرزی وتووە، “لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری دۆخی خراپ و مەترسیداری کۆچبەران دەکەین لە بۆسنە.”
لەئێستادا نزیکەى سێ هەزار کۆچبەر لە بۆسنەدان و دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ وڵاتی کرواتیا کە بەشێکە لە یەکێتی ئەوروپا.
ئەم وتارە شەیر بکە