ئیتاڵیا باندێکی قاچاخچییەتی دەستگیرکرد کە کوردی عێراقیشی تێدایە
ئیتاڵیا ڕێکخراوێکی تاوانکاری هەڵوەشاندەوە و 19 تۆمەتباری دەستگیرکرد کە کۆچبەران و پەناخوازانیان لە تورکیا و یۆنانەوە بە قاچاخ بردووەتە ئیتاڵیا و پاشانیش بۆ وڵاتانی باکوری ئەوروپا، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی ئەو وڵاتە کە ڕۆژی 5ی کانونی یەکەمی بڵاویکردەوە.
قاچاخچییەکان کە کوردی عێراقی، ئەفغانی و ئیتاڵی بوون بەلەمی بەکرێگیراو یان دزراویان بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەى کۆچبەران، ئەوان پەیوەندییان بە باندی تری قاچاخچییەتی تاوانکارییەوە هەبووە لە یۆنان و تورکیا.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى پۆلیس، ئەو باندە نزیکەى حەوت هەزار و 270 دۆلاریان (شەش هەزار یۆرۆ) لە هەر کۆچبەرێک وەرگرتووە لە بەرامبەر گواستنەوەیان و گەیاندنیان بە ئیتاڵیا.
پڕۆژەی کۆچبەر_ 07/12/2020
وێنەگر: ئالێکسی پەڤنەڤ
ناونیشانی وێنە: بێرگامۆ، ئیتاڵیا. 22ی ئایاری 2019: ئەفسەرێکی پۆلیسی ئیتاڵیا لە شەقامێکی شاری بێرگامۆ وەستاوە.
 
                                            
ئەم وتارە شەیر بکە