پۆلیسی ئەڵمانیا 31 کۆچبەری لەناو ساردکەرەوەى بارهەڵگرێکدا دۆزییەوە

ڕۆژی 14ی تەموز پۆلیسی ئەڵمانیا لەسەر سنور لەگەڵ کۆماری چیک 31 کۆچبەری دۆزییەوە کە لەناو ساردکەرەوەى بارهەڵگرێکدا شاردرابوونەوە، ئاژانسی هەواڵی DPA بڵاویکردەوە.

ئەو کۆچبەرانە کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 47 ساڵدا بوو لەسەر چەندین سندوق لەناو بارهەڵگرەکەدا ڕاکشابوون کە پڕ بوون لە شوتی، ئەوان خەڵکی تورکیا و سوریا و ئێران و عێراق بوون.

شۆفێرەکە، تەمەن 57 ساڵ، بە ڕەچەڵەک تورکە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

پڕۆژەى کۆچبەر _ 18/7/2020

خاوەنی وێنە: Daphnusia

ناونیشانی وێنە: ڕێگای ئانتۆلیان