نزیکەى 60 منداڵ لەناو ئەو 276 کۆچبەرەدا بوون کە لەناو بەشی داخراوی کەشتییەکدا لە ئاوەکانی تورکیا دۆزرانەوە
ڕۆژی 7ی تەموزی 2020، ئاژانسی ئەنادۆڵوی فەرمی تورکیا ڕایگەیاند، بەرپرسانی سنوریی ئەو وڵاتە دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرتووە لە ناو ئاوی ئیجە لە نزیک شاری ئیزمیر کە 276 کۆچبەری نائاسایی تێدابووە.
ئەو کۆچبەرانە کە 46 ژن و 59 منداڵیشی تێدابووە خراونەتە شوێنی خوارەوە و داخراوی کەشتییەکە، دوای دەرهێنانیان، زۆبەیان کێشەى هەناسەدانیان هەبووە بەهۆی ئەوەى شوێنەکە داخراوبووە.
هاوکات هەشت کەسیش بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی ئەو کۆچبەرانە دەستگیرکراوە.
پڕۆژەى کۆچبەر _ 11/7/2020
وێنەگر: ئەلیکساندرۆس میچایلدیس
ناونیشانی وێنە: لیسبۆس. 8ی ئازای 2020. چاکەتی سەلامەتی ناوئاو کە کۆچبەران لە کەنارئاوەکان بەجێیان هێشتووە.
ئەم وتارە شەیر بکە