لە ماوەى چوار ڕۆژدا زیاتر لە 100 کۆچبەر لە ئاوی دەربەندی ئینگلیزیدا دەستگیرکراون

لەنێوان ڕۆژانی 21 تا 24ی کانونی دووەمی 2020، هێزەکانی پاسەوانی سنور زیاتر لە 100 کۆچبەریان دەستگیرکرد کە لە هەوڵدابوون ڕێڕەوی قەرەباڵغی ئاویی دەربەندی ئینگلیزی ببەزێنن و بگەنە بەریتانیا.

دەبوو زۆربەى ئەو کۆچبەرانە ڕزگاربکرێن چونکە توشی گرفتی زۆر قورس بوو بوونەوە لە دەریا، زۆربەى جار بەلەمەکان نەشیاون بۆ بارودۆخەکە، یان نقوم دەبن یان بزوێنەرەکەیان لەکار دەکەویت، هاوكات چەند سەرنشینێکیش دۆزرانەوە کە پلەى گەرمی لەشیان بەهۆی سەرماوە دابەزی بوو.

21 کۆچبەر لەلایەن بەرپرسانەوە لە شاری دۆڤەر لە کەنارئاوەکانی دەربەندی ئینگلیزی دەستگیرکران، دواتر 14 کۆچبەری تر لە کەنارئاوەکانی بەلجیکا دەستگیرکران دوای ئەوەى بەلەمەکەیان نقوم بوو. هاوكات 50 کەسی تریش لەلایەن بەرپرسانی فەڕەنسا و بەریتانیاوە دەستگیرکران، لە ڕۆژێکی تردا 18 کەسی تریش دەستگیرکران.

ناسنامە و ڕەگەزنامەى کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بڕوا وایە کە عێراقی و ئێرانی و ئەفغانی و پاکستانی و سوری بن.

زۆرجار سەرنشینە ڕزگارکراوەکان دەبرێن بۆ چارەسەری تەندروستی و دواتر دەبرێنە نوسینگەکانی کۆچبەران بۆ چاوپێکەوتن.

وتەبێژی وەزارەتى ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت، “زۆر لە نزیکەوە کار دەکەین لەگەڵ بەرپرسانی فەرەنسا و بەلجیکا بۆ وەستاندنی بەلەمە بچوکەکان کە دەیانەوێت لە کەنار ئاوەکانی ئەو وڵاتانەوە بە شێوەیەکی نایاسایی خۆیان بگەیەننە بەریتانیا.”

مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو، بەرپرسانی بەریتانیا و فەڕەنسا لە پاریس کۆبوونەوە بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگییەکانیان لەبارەى بەڕێوەبردنی سنورەوە، لە گفتوگۆکاندا ڕێککەوتن کە حکومەتی بەریتانیا پارەى زیاتر بداتە حکومەتی فەڕەنسا تاوەکو هاوکار بێت ڕێگری لە چوونی کۆچبەران بگرێت بۆ بەریتانیا.

TMP – 10/02/2020

Photo credit: سوسان پیلچەر

Photo caption: فۆڵکستۆن، بەریتانیا، 24ی شوباتی 2019، کاروانێکی هێزی پاسەوانی سنوری دەریایی بەریتانیا دەگەڕێنەوە بۆ فۆڵکستۆن دوای ئەنجامدانی کردەیەک بۆ دەستگیرکردنی چەند کۆچبەرێک.

كۆچ دەكەیت؟ پەیوەندی بە شارەزای كۆچەوە بكە بۆ ئامۆژگاری

جیهان لە جوڵە و بزاوتدایە

جیهان لە جوڵە و بزاوتدایە – لەئێستادا ملیۆنان کەس کۆچ دەکەن، و زۆرێک لەوان ڕووبەڕووى ئەو حەقیقەتە سەختانە دەبنەوە کە ئاماژەن بۆئەوەى کە کۆچکردن لە سەدەى ٢١دا چ مانایەکى هەیە.

ئێمە بە چەند زمانێکى جیاواز زانیارى دروست و دواهەمین هەواڵەکانتان پێدەدەین لەبارەى کۆچکردن، بەشێوەیەک کە زۆر بەئاسانى کۆچبەران لە زانیارییەکان تێبگەن و بەئاسانیش زانیارییەکان وەربگرن.

زانیارى زیاتر