یۆنان ئامادەکارییەکانی تەواو کرد بۆ درێژکردنەوەی دیواری سنوریی بۆ ڕێگریکردن لە پەڕینەوەی کۆچبەران
حکومەتی یۆنان پلان و ئامادەکارییەکانی تەواو کرد بۆ درێژکردنەوەی دیوارێک بەدرێژایی سنوری باکوری خۆرهەڵاتی لەگەڵ تورکیا بۆ ڕێگرتن لە کۆچبەران و پەناخوازان بۆ چوونە ناو ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی نائاسایی .
ئەم هەنگاوە دوای ناکۆکییەکی سنوریی هات لە سەرەتای ئەمساڵدا، ئەوەش دوای ئەوەی تورکیا سنووری وشکانی خۆی بەڕووی یۆناندا کردەوە و بووە هۆی ئەوەی هەزاران کۆچبەر هەوڵی پەڕینەوە بدەن.
یۆنان نیگەرانە لە بەرزبوونەوەى شەپۆلی هاتنی کۆچبەران دوای ئەوەی ژمارەکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کەمی کرد.
وتەبێژی حکومەت ستێلیۆس پێتاس ڕایگەیاند، یۆنان تا کۆتایی مانگی نیسان 26 کیلۆمەتری تر زیاد دەکات بۆسەر ئەو دیوارە 10 کیلۆمەترییەی کە پیشتر دروستکراوە، دیوارەکە بە بۆری ئاسنی خڕ و تەلی دڕکاوی و بناغەی کۆنکرێتی دروست دەکرێت.
یۆنان ڕاشیگەیاندووە کە دوو ئامێری شەپۆلی دەنگی لە نزیک سنور لەگەڵ تورکیا جێگیر دەکات بۆ ئەوەی رێگری لەو کۆچبەرانە بکات کە لە سنوری یۆنانەوە دەرباز دەبن.
پڕۆژەى کۆچبەر _ 23\10\2020
خاوەنی وێنە: ڤیاچیسلاڤ لۆپاتین
ناونیشانی وێنە: سنوری تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا لەسەر نەخشە، بیرۆکەى قەیرانی کۆچبەران. نەخشەکە لەلایەن ناساوە دروستکراوە.
ئەم وتارە شەیر بکە