وەزیری ئاسایشی بۆسنە داوای زیندانیکردن و دیپۆرتکردنەوەى کۆچبەران دەکات
فەهرودین ڕادۆنکرک، وەزیری ئاسایشی بۆسنە و هەرسک پێشنیازی دیپۆرتکردنەوەى کۆچبەران دەکات بۆ وڵاتەکانی خۆیان چونکە “بوونەتە هەڕەشەیەکی چاوەڕوانکراو بۆسەر ئاسایشی وڵات و بارگرانییەکی سەختن بۆسەر ئابوریش” بە تایبەت لە کاتی بڵاوبوونەوەى کۆرۆنادا.
فەهرودین داواشیکرد ئەو کۆچبەرانە زیندانی بکرێن کە ناسنامەیەکی دروست و ساغیان پێ نییە و دەڵێت، “یەکسەر دەخرێنە زیندانەوە، ئێمە لەوێ دەیانهێڵینەوە بۆ ماوەى ساڵێک تاوەکو پێنج ساڵ بۆئەوەى بە تەواوی ناسنامەى خۆیان دروست دەکەن، ئەوەش پێشنیازەیاساکەمانە بۆ پەرلەمان.”
جەختیکردەوە کە ئامانجی پێشنیازەکە سوککردنی باری قورسی سەرشانیانە لە وەرگرتنی هەشت بۆ نۆ هەزار کۆچبەر کە لەوێ دەژین، بەڵام باسی لە هیچ کاتێکی دیاریکراو نەکرد کە کەی حکومەت گفتوگۆ لەسەر پێشنیازەکە دەکات.
ئەم وتارە شەیر بکە