پەنجا کۆچبەری عێراقی خۆبەخشانە لە ئەڵمانیا و فەڕەنساوە گەڕانەوە نیشتمان
ڕۆژی 2ی ئەیلولی 2020، پەنجا کۆچبەر بە شێوەیەکی خۆبەخشانە گەڕانەوە بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ئەوان لە وڵاتانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و هۆڵەندا و بەلجیکا دەژیان.
ئەو کۆچبەرە گەڕاوانە بەشدارییان لە پڕۆگرامی هاوکاری گەڕانەوە و تێکەڵبوونەوەى خۆبەخشانەی تایبەت بە ڕێکخراوی کۆچی نێودەڵەتی کردبوو.
دیدیر لێسچی، سەرۆکى نوسینگەی کۆچ و تێکەڵبوونەوەى فەڕەنسا بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە کە هەر کۆچبەرێک بڕی هەزار و 800 یۆرۆ (دوو هەزار و 130 دۆلار)ی پێدراوە لەلایەن ئەو پڕۆگرامەوە، هەرکاتێکیش گەیشتنەوە نیشتمانی، سێ هەزار یۆرۆ (سێ هەزار و 550 دۆلار)ی تریان پێ دەدرێت وەک یارمەتییەک بۆ دووبارە ژیانکردن و تێکەڵبوونەوە بە کۆمەڵگەکەیان.
پێشتر لە 6ی ئاب، 134 کۆچبەری تری عێراق بە شێوەیەکی خۆبەخشانە لە یۆنانەوە گەڕانەوە.
پڕۆژەی کۆچبەر _ 8/9/2020
خاوەنی وێنە: نوسینگەی کۆچ و تێکەڵبوونەوەى فەڕەنسا
ناونیشانی وێنە: کۆچبەرانی عێراقی بە شێوەیەکی خۆبەخشانە لە فەڕەنسا و ئەڵمانیاوە گەڕانەوە
 
                                            
ئەم وتارە شەیر بکە