زیاتر لە 130 کۆچبەری عێراقی بە خۆبەخشانە گەڕانەوە وڵات

ڕۆژی 6ی ئابی 2020، 134 کۆچبەری عێراق بە شێوەیەکی خۆبەخشانە لە یۆنانەوە گەڕانەوە بۆ نیشتمان، پرۆسەی گەڕانەوەکە بەشێکە لە پڕۆگرامێکی تایبەت کە یەکێتی ئەوروپا پشتگری دارایی دەکات و ئامانج لێی کەمکردنەوەى قەرەباڵغی کەمپەکانی سەر دورگەکانی یۆنانە.

پڕۆگرامەکە لە مانگی ئازار دەستیپێکرد بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەى پەتای کۆرۆنا ڕاوەستا، هەر کۆچبەرێک ڕازی بێت بە گەڕانەوەى بۆ وڵاتی خۆی، دوو هەزار یۆرۆی (دوو هەزار و 225 دۆلار) پێ دەدرێت بۆئەوەى بتوانێت ژیانێکی نوێ لە وڵاتەکەى دەستپێبکات.

ساڵی 2019، نزیکەى 10 هەزار کۆچبەر و پەنابەری عێراقی بە شێوەیەکی خۆبەخشانە لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە گەڕاونەتەوە بۆ عێراق، ئەوەش بەپێی ئامارەکانی دەزگای لوتکەى تایبەت بە کاروباری پەنابەران و ئاوارەکان لە عێراق.

پڕۆژەى کۆچبەر _ 10/8/2020

خاوەنی وێنە: لویگی ئۆتانی

ناونیشانی وێنە: کۆچبەران لەسەر سنوری مەکدۆنیا و یۆنان. ئابی 2015