بەریتانیا تۆمەتبار دەکرێت بۆ ناردنەوەى کۆچبەران بۆ فەڕەنسا یورۆپوڵ: کۆچبەرانی نائاسایی لەژێر مەترسی چەوسانەوەدان بەهۆی سوککردنی ڕێکارەکانی کۆرۆنا ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوا لە یۆنان دەکات مندڵانی کۆچبەر لە “زیندانە پیس و قەرەباڵغەکاندا” ئازاد بکات لە دوو مانگی ڕابردوودا یۆنان داواکاری نیوەى پەناخوازانی ڕەتکردووەتەوە دوو حاڵەتی تری کۆرۆنا لە کەمپی لیسبۆسی کۆچبەران لە یۆنان تۆمارکران

دوو حاڵەتی تری کۆرۆنا لە کەمپی لیسبۆسی کۆچبەران لە یۆنان تۆمارکران

ڕۆژی 15ی ئایار، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، پشکنینی کۆرۆنای دوو پەناخوازی تر لەسەر دورگەی لیسبۆسی یۆنان پۆزەتیڤ دەرچوون، ژمارەی گشتی توشبووانیشی کرد بە چوار کەس. ئەو کۆچبەرانەى توشبوون پێشتر لەگەڵ 70 کۆچبەری تردا کە بەم دواییە گەیشتوونەتە دورگەکە کەرەنتینە کرابوون.

لە سەرەتای مانگی ئازارەوە و بەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا، یۆنان چەند ڕێکار و یاسایەکی بەسەر کەمپەکاندا سەپاندووە، هەروەها سەرجەم ئەو کۆچبەرانەى تازە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە ناچارکراون لە ناوەندێکی کەرەنتینەدا بمێننەوە بۆ پاراستنی خۆیان و کۆچبەرانی تریش.

 

پڕۆژەى کۆچبەر _ 18/5/2020

وێنەگر: ئەلیکساندرۆس میچایلدیس

ناونیشنی وێنە: پەنابەران و کۆچبەران کە دەمامکی خۆپارێزییان بەستووە لە تەنیشت پاسێکی سەربازییەوە وەستاون کە دەیانگوازێتەوە بۆ بەندەری میتیلین. 4ی ئازاری 2020 لە یۆنان.