چارەنوسی منداڵانی کۆچبەر لە ئەوروپا دراوەتە دەست قەدەر
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی سەیڤ زە چڵدرن، لە ماوەى پێنج ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە 200 هەزار منداڵی بێهاوەڵ (بەبێ دایک و باوک) داوای مافی پەنابەرێتییان لە ئەوروپا کردووە و لە ژێر مەترسی بەکارهێنان و سوکایەتیدان. لە ڕاپۆرتەکەدا، ڕێکخراوی Protection Beyond Reach دەڵێت، ئەو منداڵانە ڕوبەڕوی ئاڵنگاری دەبنەوە بۆ بەدەستهێنانی مافی پەنابەری و بە بەردەوامی لە ژێر مەترسی دیپۆرتکردنەوەدان یاخود ناتوانن لەگەڵ ئەندامانی تری خێزانەکانیان لە ئەوروپا یەکبگرنەوە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە و لە ماوەى پێنج ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە 700 منداڵ کە منداڵی ساواشی تێدایە لە ڕێگای گەیشتن بە ئەوروپا و لە دەریاکاندا خنکاون.
ئەوە لەکاتێکدایە هەزاران منداڵی تری کۆچبەر لە دورگەکانی یۆنان گیریان خواردووە و وڵاتانی تری ئەوروپاش سنورەکانیان بە ڕوویاندا داخستووە وەک هەوڵێک بۆ وەستاندنی شەپۆلی کۆچبەران و هەروەها بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى پەتای کۆرۆناش. زۆربەى منداڵانی کۆچبەر توشی کابوسی و شۆک و بێئومێدی بوونەتەوە. ڕێخراوەکە لە کۆتاییدا باسی لەوەکردووە کە هەزاران منداڵ لە ئەوروپا دراونەتە دەست قەدەر و بەجێهێڵراون.
پڕۆژەی کۆچبەر – 18/09/2020
خاوەنی وێنە: سانجا ڤریزیک
ناونیشانی وێنە: منداڵان لە کەمپەکانی کۆچبەران لەسەر سنوری باکوری مەکدۆنیا و یۆنان.
ئەم وتارە شەیر بکە