لەگەڵ زیادبوونی شەپۆلی کۆچبەران.. بەریتانیا و فەڕەنسا تۆڕەکانی قاچاخچی “تێکدەشکێنن”

بەرپرسانی بەریتانیا و فەڕەنسا ڕێککەوتن لەسەر دروستکردنی “یەکەیەکی هاوبەش بۆ تێکشکاندنی ئەو تۆڕانەى” کە کاروباری کۆچی نائاسایی کۆچبەران ڕێک دەخەن لە ئاوی ئینگلیزیدا.

ڕێککەتنەکە دوای کۆبوونەوەی 12ی تەموزی پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لەگەڵ گێڕاڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا هات بۆ خێراکردن و هەماهەنگی زیاتر بۆ وەستاندنی شەپۆلی کۆچبەران.

هەر لە هەمان ڕۆژدا، بەرپرسانی بەریتانیا گەیشتنی 180 کۆچبەریان تۆمارکرد، هەروەها لەوبەری ئاوەوە 200 کۆچبەری تر لەلایەن بەرپرسانی فەڕەنساوە دەستگیرکران کە ئەوەش بەرزترین ژمارەى تۆمارکراوی کۆچبەران بوو لە یەک ڕۆژدا.

پڕۆژەى کۆچبەر _ 18/7/2020

خاوەنی وێنە: گواید مارسمان

ناونیشانی وێنە: نەخشەیەکی کێشراو کە باس لە دۆخی کۆچبەران و پەنابەران دەکات لە شاری کاڵێی فەڕەنسا/ بەریتانیا 50 ملیۆن یۆرۆ خەرج دەکات بۆ چاودێریکردنی ئاوی ئینگلیزی بۆ وەستاندنی شەپۆلی کۆچبەران.