ژیان لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا
لەوانەیە کە وەک کۆچبەرێکی نا یاسایی ڕەچاوی گەشتکردن بەرەو شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بکەیت. بەڵام لەبەر ئەوەی کە بەریتانیا یەکەم وڵات نییە لە ئەوروپا کە پێیدا تێپەڕ بووبیت، ئەوا مافی داواکرنی پەنەبەرێتیت نییە لەوێ و دەبێت بگەڕییتەوە بۆ یەکەم وڵاتی ئەوروپی کە پێیدا تێپەڕ بویت.
ئەگەر نەتوانی داوای مافی پەنابەرێتی بکەیت لە بەریتانیا و بە شێوەیەکی نا یاسایی گەشتت کردبێت بۆ ئەوێ (لە ڕێگەی خاڵە سنورییەکانەوە نە چویتەتە ژوورەوە) ئەوا مافی ژیان و ئیش کردنت نییە لە بەریتانیا. وە هەروەها مافی وەرگرتنی هیچ شتێکت نییە کە حکومەتی بەریتانی دابینی دەکات.
کۆچبەرانی نا یاسایی مافی کارکردنیان نییە لە بەریتانیا. ئەگەر کارێکی نا یاسایی و تۆمار نەکراویشیان دەست بکەوێت ئەوا لە لایەن دامەزرێنەری نادادەوە دەبێت پارەیەکی زۆر کەم وەردەگریت. زۆربەی کاتەکانیش ئەو پارەیەی دەستیان دەکەوێت بەشی ژیانی خۆیان ناکات. وە هەروەها ئە کۆچبەرانی کە داوانامەی پەنابەرێتییان پێشکەشکردووە مافی کارکردنیان نییە هەتاکو مامەڵەکانیان تەواو دەبن.
ئەگەر تۆ لەم کاتەدا ڕەچاوی گەشتکردن دەکەیت بۆ بەریتانیا، ئەوا ئەمڕۆ پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ ئەوەی زانیاری وەربگریت لەسەر جێگرەوەی یاسای بۆ کۆچکردن و ڕاستی ژیان لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا