وەزیری دەرەوەى ئیتاڵیا: چیتر شوێنمان نییە بۆ کۆچبەرانی نایاسایی
لوگی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەى ئیتاڵیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى “هیچ ژوورێکی بەتاڵی نییە” بۆ کۆچبەرانی نائاسایی کە دێنە ئەو وڵاتە، ئەوەش وەک پەرچەکرادارێک بۆ زیادبوونی شەپۆلی کۆچبەران کە لەئەمساڵدا 150% زیادی کردووە.
بۆ ئەو مەبەستە، بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا و حکومەتی ئیتاڵیا سەردانی تونسیان کرد و لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هاوکاریکردن و پشتیوانی تونسییەکان بە تایبەت ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان.
لە ئابی 2019ەوە تاوەکو کۆتایی تەموزی 2020، زیاتر لە 21 هەزار کۆچبەری نائاسایی گەیشتوونەتە کەنارئاوەکانی ئیتاڵیا کە زۆربەیان خەڵکی تونس و لیبیا بوون.
پڕۆژەى کۆچبەر _ 24/8/2020
خاوەنی وێنە: سیمۆنە کۆلۆمبۆ
ناونیشانی وێنە: بۆلۆگنا، ئیتاڵیا – 10ی تشرینی دووەمی 2020: کوڕێک لەسەر شەقامەکان دەژی
ئەم وتارە شەیر بکە