پۆلیسی مەکدۆنیا 135 کۆچبەری لەناو سێ بارهەڵگردا دۆزییەوە
لە سێ هەڵمەتی پشکنینی ئاساییدا، پۆلیسی مەکدۆنیا 135 کۆچبەر و پەناخوازیان لە ناو سێ بارهەڵگردا لە ناوچەیەکی ناوەڕاستی ئەو وڵاتە دۆزییەوە، ئەوەش بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئاسۆشییەتد پرێس.
ڕۆژی 14ی ئاب، 55 لە کۆچبەرەکان لەناو دوو بارهەڵگردا دۆزرانەوە، هەروەها ئەوی تریان کە 80 کۆچبەری تێدا شاردرابووەوە، ڕۆژی 18ی ئاب دەستی بەسەردا گیرا.
کۆچبەرەکان، کە ژن و منداڵیشیان تێدا بوو، نێردران بۆ ناوەندی پێشوازی لە کۆچبەران لە شاری سنوریی گەڤگپلیجا لە باشور وڵات تاوەکو ئامادە بکرێن بۆ ناردنەوەیان بۆ یۆنان.
پڕۆژەى کۆچبەر _ 20/8/2020
خاوەنی وێنە: Everyonephoto Studio
ناونیشانی وێنە: بارهەڵگرێک لە ئاڵای نیشتمانی مەکدۆنیاوە کە وا نیشان دەدات کەلوپەلی ئەو وڵاتە دەباتە وڵاتێکی دراوسێ. چەمکی هەناردەکردن، هاوردەکردن، گواستنەوە.
ئەم وتارە شەیر بکە