بەریتانیا داوای “دەستکراوەیی زیاتر” دەکات بۆ گەڕاندنەوەى کۆچبەرانی نائاسایی بۆ فەڕەنسا

بەرپرسانی بەریتانیا داوای دەستکراوەیی و نەرمیی زیاتر دەکەن تاوەکو بتوانن کۆچبەرانی نائاسایی بگەڕێننەوە بۆ فەڕەنسا بە تایبەت دوای ئەوەى شەپۆلی ئەمدواییەی کۆچبەران و پەناخوازان بۆ ئەو وڵاتە گەیشتە لوتکە.

بەپێی لێدوانی ئێدوارد ئارگەر، وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە، ڕێککەوتننامەى دوبلن کە ڕێگە بە ناردنەوەى کۆچبەران دەدات بۆ ئەو وڵاتە ئەوروپییەی کە سەرەتا کۆچبەر پێی دەگات “زۆر توندە بۆ بەریتانیا”.

ئارگەر بە سکای نیوزی وتووە کە بۆریۆس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوای “نەرمیی و دەستکراوەیی زیاتر دەکات بۆ گەڕاندنەوەى ئەو کەسانەى کە بە شێوەیەکی نایاسایی هاتوون بۆ ئێرە، ئەو دەیەوێت بیانگەڕێنێتەوە بۆ فەڕەنسا.”

پڕۆژەى کۆچبەر _ 15/8/2020

خاوەنی وێنە: دیزاین ڕەیج

ناونیشانی وێنە: کۆچکردنی بۆ بەریتانیا مەزن