دوای چوار جار هەوڵی خۆکوشتن، دەستبەسەرکراوێکى عێراقی لە سەنتەری دەستبەسەرکردنی پەنابەراندا گیانی لەدەستدا
ڕۆژی ٦ی ئەیلول، پیاوێکى عێراقی تەمەن ٢٢ ساڵ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا دوای ئەوەى هەوڵی خۆکوشتنیدا لە سەنتەری یۆنگا هیڵسی دەستبەسەرکردنی پەنابەراندا لە ئوستورالیا کە نزیکەى یەک ساڵ تێیدا دەستبەسەربووە.
سەروان ئەلجهێلی پێشتر سێجار هەوڵی خۆکوشتنی داوە، لە چوارەم هەوڵیدا مێشکی لە کارکردن وەستاوە و براوەتە نەخۆشخانە. خۆکوشتنەکەى ناڕەزایەتى لەناو سەنتەری دەستبەسەرکردنی پەنابەراندا لێکەوتەوە و بەهۆیە ئاگر بەشێکی بیناکەی سوتاندووە.
ڕووداوەکە بوووە هۆی ڕەخنە و توڕەیی زۆری دەستبەرکراوەکان و ئەندامانی خێزانەکانیان و پارێزەران لەسەر هەڵسوکەوتى سەنتەرەکە لەگەڵ دەستبەسەرکراوەکاندا.
لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەى گاردیاندا هاتووە، کاتێک سەروان ئەلجهێلی توشی گرفتنی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان و یاسا بووەتەوە، ڤیزاکەى کشێنراوەتەوە. ئەو پێش هەشت ساڵ چووەتە ئوستراڵیا بە ڤیزای یەکگرتنەوەى خێزانی کە تێیدا دایک و باوک و خوشک و براکانى و ژن و منداڵەکانى ژیاوە.
خێزانەکەى سەروان بە ڕۆژنامەى گاردیانیان وتووە، لەدوای هەوڵی خۆکوشتنى پێشووی، لە جیاتی پێدانی هاوکاری پزیشکی تایبەت، بەرپرسانى سەنتەرەکە سەروانیان خستووەتەوە هەمان زیندانی پێشوو. براکەى سەروان دەڵێت، “من نامەیەکم لایە لە هاوڕێکانییەوە بۆم هاتووە دەڵێن پاسەوانەکان بە سەروان پێکەنیوون و پێیانوتووە تۆ زۆر لەوە لاوازتری کە خۆت بکوژیت” دەنگۆی ئەوەى هەیە پێی وترابێت، “دەستدرێژی دەکرێتەسەر ئەگەر ئاوا نەکات.”
کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤ لە ساڵی ٢٠١٧دا لێکۆڵینەوەیەکى کردووە و دەڵێت، ” نیگەرانییەکى زۆر هەیە دەربارەی ستانداردی سەلامەتی تەندروستى جەستەیی لە سەنتەری یۆنگا هیڵس بۆ دەستەبەسەرکردنى پەنابەران و کاریگەری تەندروستى دەرونی لە سەنتەرەکە.”
کارمەندانی سەنتەرەکە دەڵێن سنورداری خزمەتگوزارییەکان فشاری خستووەتە سەر ستافەکە کە چاودێری خەڵکێکى زۆر دەکەن کە دۆخی تەندروستییان ئاڵۆز و ناجێگیرە.
ئاسەواری ئاگرەکە دۆخی ژیانى دەستبەسەرکرداوەکانى تەواو خراپ کردووە. بەپێی ڕاپۆرتەکەى ڕۆژنامەى گاردیان، لەدوای ئاگرەکە، دەیان پیاو بە قۆڵبەستکراوی وێنە و ڤیدیۆیان گیراوە و نزیکەى ١٥٠ کەسیش لە ژوری نانخواردندا دەخەون. ژمارەیەک پیاو گوازراونەتەوە بۆ سەنتەری چارەسەرکردنی دەریایی لە دورگەى کریسمس.
ڕۆژی ٨ی ئەیلول، هاوژوورەکەى سەروانیش هەوڵی خۆکوشتنیدا.
لەسەر مردنی کوڕەکەیان، خێزانەکەى سەروان دەیانەوێت سکاڵا لەدژى حکومەتى ئوستوڕالیا تۆماربکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، هێزی سنوریی ئوستوڕاڵیا رایگەیاندووە، “کەیسەکە ڕەوانەى پزیشکی داد دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە. هێزی سنوریی ئوستوڕاڵی هەموو هاوکارییەکى پێویست پێشکەشدەکات بۆ لێکۆڵینەوەکان.”
TMP – 27/09/2018
Photo credit: https://www.brisbanetimes.com.au/ . Photo caption: سەنتەری یۆنگا هیڵس بۆ دەستبەسەرکردنی پەنابەران
 
                                            
ئەم وتارە شەیر بکە