ئیتاڵیا چەند کۆچبەرێکی دەستبەسەرکرد کە لەهەوڵدا بوون خۆیان بگەیەننە فەڕەنسا
ڕۆژی 24ی تشرینی دووەمی 2020، پۆلیسی ئیتاڵیا لە شاری ساڤۆنا لە باشوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، گروپێکی دەستگیرکرد کە لە 13 کۆچبەر و پەناخواز پێکهاتبوون و دەیانویست سنور ببەزێنن و خۆیان بگەیەننە فەڕەنسا.
ئەو کۆمەڵە کۆچبەرە خەڵکی عێراق، ئێران و سوریا بوون، لە شاری پوگالیای ڕۆژهەڵاتەوە چووبوون بۆ شاری ساڤۆنا لە ڕۆژئاوا، بەپێی هەواڵی ئاژانسی ANSAی ئیتاڵی، ئەو کۆچبەرانە لەناو بارهەڵگر و شەمەندەفەرەکاندا خۆیان شاردبووەوە بۆئەوەى بچن بۆ فەڕەنسا.
دوو لە کۆچبەرەکان بەبێ هیچ تۆمەتێک ئازاد کران، بەڵام ئەوانی تر بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی کۆچی ئیتاڵیا دەستبەسەرکران.
ئەم وتارە شەیر بکە