یۆنان: شەپۆلی کۆچبەران بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە بەراورد بە نیسان و ئایاری 2019

وەزارەتی کۆچی یۆنان ئاشکرای کرد، شەپۆلی نوێی کۆچبەران بۆ دورگەکانی ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە لە مانگەکانی نیسان و ئایار بەراورد بە هەمان ئەو دوو مانگەى ساڵی ڕابردوو. لەکاتێکدا لە نیسان و ئایاری 2019 پێنج هەزار و 914 کۆچبەر و پەنابەر گەیشتوونەتە یۆنان، بەڵام لە هەمان ئەو دوو مانگەى ئەمساڵ، تەنها 280 کەس گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

نۆتیس میتاراچی، وەزیری کۆچ و پەنابەرانی یۆنان باسی لە چەند هەنگاوێکی حکومەت کرد بۆ وەستاندنی شەپۆلی کۆچبەران و وتی، “وڵاتەکەمان ڕەز و باغێکی کراوە نییە، ئێمە سنورە وشکانی و ئاوییەکانمان دەپارێزین.”

پڕۆژەى کۆچبەر _ 9/6/2020

وێنەگر: تۆڵگا سەزگین

ناونیشانی وێنە: هەزاران کۆچبەر و پەنابەر هەوڵ دەدەن بچنە یۆنانەوە لە سنوری وشکانی باشوری ئەو وڵاتە لەگەڵ تورکیا. 29ی شوباتی 2020. ئیدرنە.