شەپۆلی کۆچبەران بۆ یۆنان بۆ زیاتر لە نیوە کەمبووەتەوە
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی کۆچی یۆنان، ژمارەى ئەو کۆچبەر و پەناخوازانەى کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتوونەتە دورگەکانی یۆنان بەڕێژەى 51% کەمی کردووە.
هاوکات ستیلیۆس پێتساس، وتەبێژی حکومەتی یۆنان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ئاشکرایکرد، بڕیاردان لە داواکاری مافی پەنابەرێتی پەناخوازان بەڕێژەى 88% زیادی کردووە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ نزیکەى 46 هەزار و 554 دۆسیەی پەناخوازان یەکلایی کراوەتەوە لەکاتێکدا ژمارەکە 24 هەزار و 701 دۆسیە بوو لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2019.
پڕۆژەى کۆچبەر _ 11/7/2020
وێنەگر: کەمال ئەسڵان
ناونیشانی وێنە: کۆچبەران چاوەڕێی گرتنی بەلەمێک دەکەن لە نزیک ئەدیرنە، لەکاتێکدا کۆچبەرانی تر لە بەری یۆنانەوە چاوەڕێی گەیشتنیان دەکەن. ئازاری 2020
ئەم وتارە شەیر بکە