لە دوو مانگی ڕابردوودا یۆنان داواکاری نیوەى پەناخوازانی ڕەتکردووەتەوە
لە هەردوو مانگی ئازار و نیساندا، بەرپرسانی یۆنان داواکاری مافی پەنابەری 11 هەزار پەناخوازیان (48.2%ی هەمووان) ڕەتکردووەتەوە، زۆربەى ئەو پەناخوازانەى داواکارییەکانیان ڕەتکراوەتەوە دەستبەسەر دەکرێن تاوەکو دیپۆرتی تورکیا یاخود وڵاتانی خۆیان دەکرێنەوە، ئەوەش بە قسەى نۆتیس میتاراکیس، وەزیری کۆچی ئەو وڵاتە.
نۆتیس وتیشی، ژمارەى مانگانەى داواکاریی مافی پەنابەری بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، مانگی شوبات چوار هەزار بووە، بەڵام زیادی کردووە بۆ حەوت هەزار داواکاری لە مانگی ئازاردا و مانگی نیسانیش گەیشتووەتە 16 هەزار حاڵەت. پڕۆسەی دیپۆرتکردنەوەکانیان بەهۆی ڕێکارەکانی کۆرۆناوە ڕاگیراوە، بەڵام یۆنان پلانی هەیە سەرجەم ئەو کەسانە دەستبەسەر بکات.
پڕۆژەى کۆچبەر _ 18/52020
وێنەگر: گیانیس پاپانیکۆس
ناونیشانی وێنە: دۆمیس، یۆنان – 15ی کانونی دووەمی 2016، پەنابەران سەرەیان گرتووە تاوەکو بە سنوری یۆنان-مەکدۆنیادا تێپەڕ ببن.
ئەم وتارە شەیر بکە