ئەڵمانیا ڕەتیکردەوە چوار هەزار منداڵی کۆچبەر لە کەمپەکانى یۆنان وەربگرێت

حکومەتى ئەڵمانیا داواکاری پارتی سەوزی ئەو وڵاتەى ڕەتکردەوە بۆ وەرگرتنی چوار هەزار کۆچبەری منداڵی بێسەرپەرشت کە لە کەمپە قەرەباڵغەکانى یۆناندا نیشتەجێبوون.

ڕۆبێرت هابێک، سەرۆکى پارتی سەوزی ئەڵمانی ڕایگەیاند، “نزیکەى چوار هەزار منداڵ کە زۆریان کچن پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە و ئەوەش ئەرکێکی مرۆڤانەیە.”

لە بەرانبەردا وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا پێشنیازەکەى ڕەتکردووەتەوە و هۆرست سیهۆفەر، وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند کە “پێدانی مافی پەنابەری بەو منداڵانە تەنها هانی قاچاخچییەکان دەدات بیکەنە هۆکارێکی پاڵنەر بۆ کارەکەیان.”

هاوکات پارتی یەکێتی دیموکراتیکی مەسیحی ناڕازییە بە داواکەى پارتی سەوز.

گونتەر کرینگس، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە یەکێتی دیموکراتیکی مەسیحی ڕایگەیاند، هێنانی ئەو منداڵانە بۆ ئەڵمانیا سەرپێچی “هەموو یاسا و ڕێسای ئەوروپییەکان” دەکات و ناشتوانێت چارەسەری “دۆخی خراپ و قبوڵنەکراوی ناو کەمپەکان” بکات و پێشنیازی کرد کە لە دورەوە هاوکارییان بکرێت زۆر باشتر و گونجاوترە.

هاوکات، ستیڤن مایەر، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا جەختی لە هەمان هەڵوێست و چارەسەر کردەوە و وتی، “ئەگەر ئەڵمانیا بە تەنها ئەو کارە بکات، ئەوە وڵاتانی تری ئەوروپا خۆیان لە بەرپرسیارێتی دەدزنەوە.”

هەرچەندە حکومەتى ئەڵمانیا بەردەوامە لە ناردنی بارهەڵگرە پڕ لە شتومەک و پێداویستییەکان بۆ کەمپەکانی یۆنان، بەڵام حکومەتى یۆنان ڕەخنە لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا دەگرێت کە ڕەتیدەکەنەوە هاوکاری بکەن.

پێشتر وتەبێژی دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یۆنان ڕایگەیاندبوو کە 99%ی ئەو 12 هەزار منداڵەى لە کەمپەکانی یۆناندا لە دۆخێکی دژواردا دەژین ناتوان بچنە قوتابخانەکان و بێبەشن لە خوێندن.

یۆنان ڕوبەڕوی شەپۆلێکی زۆری پەرنابەران بووەتەوە لە تورکیاوە، زۆرێک لەوانە ڕێگای پڕمەترسیداری دەریای ئیجە دەگرنەبەر، لە ساڵی 2019دا نزیکەى 70 هەزار کۆچبەر لە تورکیاوە خۆیان گەیاندووەتە یۆنان و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش پێشبینی هاتنی 100 هەزار کۆچبەری تر دەکەن لە ساڵی 2020دا.

TMP – 06/01/2020

Photo credit: گیانیز پاپانیکۆس

Photo caption: دۆمیس، یۆنان، 9ی ئازاری 2016، خێزانێکی کۆچبەری سوری لەناو خێمەیەکی کاتیدا لە کەمپی کۆچبەرانی دۆمیز دانیشتوون کە دەکەوێتە سەر سنوری یۆنان-دۆمەنیکا

كۆچ دەكەیت؟ پەیوەندی بە شارەزای كۆچەوە بكە بۆ ئامۆژگاری

جیهان لە جوڵە و بزاوتدایە

جیهان لە جوڵە و بزاوتدایە – لەئێستادا ملیۆنان کەس کۆچ دەکەن، و زۆرێک لەوان ڕووبەڕووى ئەو حەقیقەتە سەختانە دەبنەوە کە ئاماژەن بۆئەوەى کە کۆچکردن لە سەدەى ٢١دا چ مانایەکى هەیە.

ئێمە بە چەند زمانێکى جیاواز زانیارى دروست و دواهەمین هەواڵەکانتان پێدەدەین لەبارەى کۆچکردن، بەشێوەیەک کە زۆر بەئاسانى کۆچبەران لە زانیارییەکان تێبگەن و بەئاسانیش زانیارییەکان وەربگرن.

زانیارى زیاتر