بەریتانیا تۆمەتبار دەکرێت بۆ ناردنەوەى کۆچبەران بۆ فەڕەنسا یورۆپوڵ: کۆچبەرانی نائاسایی لەژێر مەترسی چەوسانەوەدان بەهۆی سوککردنی ڕێکارەکانی کۆرۆنا ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوا لە یۆنان دەکات مندڵانی کۆچبەر لە “زیندانە پیس و قەرەباڵغەکاندا” ئازاد بکات لە دوو مانگی ڕابردوودا یۆنان داواکاری نیوەى پەناخوازانی ڕەتکردووەتەوە دوو حاڵەتی تری کۆرۆنا لە کەمپی لیسبۆسی کۆچبەران لە یۆنان تۆمارکران

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوا لە یۆنان دەکات مندڵانی کۆچبەر لە “زیندانە پیس و قەرەباڵغەکاندا” ئازاد بکات

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوا لە بەرپرسانی یۆنان دەکات ئەو 276 منداڵە کۆچبەرە بێهاوەڵانە ئازاد بکات کە لەئێستادا لە “زیندانە پیس و قەرەباڵغەکانی” یۆناندا دەستبەسەر کراون، زۆرجاریش لە هەمان ژووری گەورەکاندا دانراون.

لە نامەیەکدا کە ڕۆژی 19ی ئایار نێردراوە بۆ سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ڕێکخراوەکە باسی لەوە کردووە کە ئازادکردنی بەپەلەی ئەو کۆچبەرانە زۆر گرنگە، “چونکە دۆخەکە خراپە و مەترسی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەرزە.”

وەک ناوەندی نیشتمانی بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی ئاشکرایکردووە، ئەو کۆچبەرە منداڵە بێهاوەڵانە لە چەند بنکەیەکی پۆلیسی یۆنان دەستبەسەرکراون و چاوەڕێ دەکەن بنێردرێن بۆ شێڵتەر و کەمپەکان.

پڕۆژەى کۆچبەر _ 23/5/2020

وێنەگر: ماریۆس ستینکە

ناونیشانی وێنە: تەلی دڕکاوی لە زیندانی و شوێنی پەنابەراندا، مەترسی و هەڕەشە لەکاتی هەڵهاتندا