تەنها لە ساڵی ٢٠١٨دا، زیاتر لە ١٥٠٠ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بۆ پێنجەم سال لەسەر یەک، زیاتر لە ١٥٠٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە لەکاتى تێپەڕینیان بە دەریای ناوەڕاستدا.

بەپێی ئەو ئامار و زانیارییانەى کە پڕۆژەى کۆچبەری نادیاری سەر بە دەزگای کۆچبەرانى نەتەوە یەکگرتووەکان کۆیکردووەتەوە، ١١١١ حاڵەتى گیانلەدەستدان تۆمارکراون لەکاتی تێپەڕینى کۆچبەران بە دەریای ناوەڕاستدا بۆ ئیتاڵیا، هاوکات ٣٠٤ کەسى دیکەش کە لە هەوڵدابوون بچن بۆ ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە و ٨٩ی دیکەش لە ڕێگادا بۆ یۆنان خنکاون.

سەرەڕای بەرزبوونەوەى بەرچاوی کۆچبەرانى گەیشتوو لە ناوەچەکەدا، ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتى دەریخستووە کە بەپێی ئامارەکان، تائێستا ٢٠١٨ یەکێکە بە خوێناویترین ساڵەکان بۆ کۆچبەران. هەروەک لە ماڵپەڕی دەزگای کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، ١٥٠٠ حاڵەتى گیانلەدەستدا لە دەریای ناوەڕاستدا تۆمارکراون و ئەوەش پێنجەم ساڵە لەسەر یەک کە ژمارەی قوربانیان زیادی کردووە.

ئاری جەلال، بەرپرسی فیدراسیۆنى سەرانسەری پەنابەرانى عێراق لە هەرێم لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی کوردسات رایگەیاند، زۆربەى کۆچبەرە عێراقییەکان هێشتا ئاوی دەریای ناوەڕاست بەکاردەهێنن لە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، هەرچەندە ئاماری قوربانیان ئەمساڵ لە دەریای ناوەڕاستدا زۆرترین بوو، بەڵام کەمترین کۆچیبەرى عێراقی لەو ڕێگایەدا گیانیان لەدەستداوە بەراورد بە سێ ساڵی ڕابردوو.

ڕۆژی ٢٤ی تەموز، کۆمسیۆنى یەکێتى ئەوروپا پڕۆژە بڕیارێکى ئامادە کرد بۆ “بەرنامەى داگرتنى هەرێمایەتى” بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆسەى ڕزگارکردنى کۆچبەران لە دەریادا. بەپێی هەواڵەکانى ڕۆیتەرز، ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتى و دەزگای پەنابەرانى نەتەوەیە یەکگرتووەکان بڕیاریانداوە کۆبوونەوەیەک لە جەنەوە ئەنجامدا بدەن بۆ گفتوگۆکردنی بەرنامەیەکى هاوبەش بۆ کۆچکردن کە تێیدا باسى خاڵەکانى داگرتنى پەنابەران لە کەناردەریاکان دەکرێت بۆئەوەى پڕۆسەى ڕزگاکردنى کۆچبەران لە دەریا زیاتر ڕێکبخرێت.

بەپێی دواین ڕاپۆرتى ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتى، لە ئەمساڵدا زیاتر لە ٥٥ هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەوروپا لەڕێگەى دەریاوە. بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ڕێژەکە بە شێوەیەکى بەرچاوە دابەزیوە کە ١١١ز٧٥٣ کۆچبەر بوون.

TMP – 30/08/2018

کۆچبەران بەرەو ئەوروپا کۆچ دەکەن

كۆچ دەكەیت؟ پەیوەندی بە شارەزای كۆچەوە بكە بۆ ئامۆژگاری

جیهان لە جوڵە و بزاوتدایە

جیهان لە جوڵە و بزاوتدایە – لەئێستادا ملیۆنان کەس کۆچ دەکەن، و زۆرێک لەوان ڕووبەڕووى ئەو حەقیقەتە سەختانە دەبنەوە کە ئاماژەن بۆئەوەى کە کۆچکردن لە سەدەى ٢١دا چ مانایەکى هەیە.

ئێمە بە چەند زمانێکى جیاواز زانیارى دروست و دواهەمین هەواڵەکانتان پێدەدەین لەبارەى کۆچکردن، بەشێوەیەک کە زۆر بەئاسانى کۆچبەران لە زانیارییەکان تێبگەن و بەئاسانیش زانیارییەکان وەربگرن.

زانیارى زیاتر